ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

مان سیتی ئامانجەکەی بایرن رازی بە مانەوە دەکات

یاریگا

لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا هەواڵی گواستنەوەی کایل وۆکەر بۆ ریزەکانی بایرن میونشن بڵاوبووەوە، تەنانەت باڤاریەکان دانوستانی پێشکەوتوویان بۆ ڕێککەوتنی کەسی لەگەڵ ئەو یاریزانە کردووە. بەڵام وا دیارە سیتیزن پلانی هەیە ئەم یاریزانە لە تیپەکەیدا بهێڵێتەوە.

فابریزیۆ ڕۆمانۆ رۆژنامەنوسی ئیتاڵی زانیاری دەستکەوتوە، کارگێری یانەی مانچستەر سیتی و کایل وۆکەر دانوستان لەسەر درێژکردنەوەی گرێبەستەکەی دەکەن. هەندێک سەرچاوە پێیان وایە سەرەڕای گرنگیدانی بایرن، بەڵام هێشتا ئەگەری درێژکردنەوەی گرێبەستی یاریزانەکە لەگەڵ ستیزن هەیە. بایرن بەرگریکارە ئینگلیزیەکەی دەوێت، بەڵام مان سیتی هێشتا دانوستان دەکات بۆ ئەوەی یاریزانە تەمەن 33  ساڵە رازی بە مانەوە بکات.

دوای ئەوەی بنیامین پاڤارد بە بایرن میونشنی راگەیاند کە گرێبەستەکەی نوێ ناکاتەوە، باڤارییەکان هەنگاویان ناوە بۆ کڕینی بەرگریکارەکەی مانچستەر سیتی، بەڵام وادیارە چارەنوسی ئەو یاریزانە هەر لە ئیتیحاد بەردەوام دەبێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button