ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

بە فەرمی ریال مەدرید گواستنەوەی خۆسێلوی راگەیاند

یاریگا –

بە فەری ریال مەدرید گواستنەوەی هێرشبەری یانەی ئیسپانیۆل، خۆسێلوی راگەیاند.

پێگەی فەرمی ریال مەدرید بڵاویکردووەتەوە، بەشێوەیەکی فەرمی گەیشتوونەتە رێککەوتن لەگەڵ ئیسپانیۆل، خۆسێلو وەرزی داهاتوو بەشێوەی خواستن یاری بۆ مەدرید دەکات، یانەکە بژاردەی کڕینەوەی یاریزانەکەیشی هەیە.

خۆزێلۆ لە وەرزی 2009 تا 2012 یاری بۆ تیپی دووەمی ریال مەدرید کردووە و لە ماوەی یاریکردنی لە پایتەختی ئیسپانیا دوو یاری بۆ تیپی یەکەم ئەنجامداوە و دوو گۆڵیشی کردووە. لەم وەرزەش لە 33 یاری لالیگا لەگەڵ ئیسپانیۆل 16 گۆڵی تۆمارکرد سەرەڕای ئەوەی تیپەکەی دابەزی بۆ ریزی یانە پلە دووەکان.

👊 @JoseluMato9 👊#JoseluIsBack pic.twitter.com/9Jcjk2narg
— Real Madrid C.F. (@realmadrid) June 19, 2023

هێرشبەرەکەی ماتادۆر شەوی رابردوو لەگەڵ هەڵبژاردەی ئیسپانیا نازناوی نەیشنزلیگی بەدەستهێنا، پاش ئەوەی لە یاری کۆتایی بە لێدانی یەکلاکەرەوە لە کڕواتیایان بردەوە.

یانەکە ئاماژەی بەوەش کردووە سبەی سێشەممە 30ی حوزەیران کاتژمێر 12:00ی نیوەڕۆ لە ریال مەدرید سیتی، خۆزیلو وەک یاریزانێکی نوێی یانەکە پێشکەشی هاندەران دەکرێت.

هاوکات ئەمە دەبێتە کۆتا گرێبەستی یانە ئیسپانییەکە، بەو پێیەی فلۆرێنتینۆ پێرێزی سەرۆکی یانەکە رایگەیاند خۆزێلو کۆتا گرێبەستی ئەم هاوینەیان دەبێت و یاریزانی دیکە ناگوازنەوە.

خۆزێلو لە وەرزی رابردووی لالیگا 16 گۆڵی بۆ ئیسپانیۆل کرد، لەدوای لیڤاندۆڤسکی و بێنزێما، ریزبەندی سێیەمی گۆڵکارانی خولەکەی گرت.

بابەتی زیاتر

Back to top button