ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

ریال مەدرید دەرگای بازاڕی گواستنەوەی هاوینەی داخست

یاریگا –

فلۆرێنتینۆ پێرێزی سەرۆکی یانەی ریال مەدرید دووپاتیدەکاتەوە، خوسێلو دوا گرێبەستی ئەم هاوینەی یانەکەیی دەبێت.

پێگەی کاروسێل دیپۆرتیڤۆ گرتە ڤیدیۆیەکی بڵاوکردووەتەوە، کە تیایدا فلۆرێنتینۆ پێرێزی سەرۆکی یانەی ریال مەدرید دەردەکەوێت لە ساتی واژۆ کردن بۆ هاندەران وەڵامی دوو پرسیاری گرنگ لە بارەی داهاتووی یانەکەی دەداتەوە.

پرسیار لە پێرێز دەکرێت لە بارەی پەیوەندی کردنی هێرشبەری یانەی ئیسپانیۆل خۆسێلو، بە یانەکەوە وە ئایا پاش ئەو یاریزانە یاریزانی دیکەش دەگوازنەوە یاخود نا، سەرۆکەکەی مێرێنگی بەمشێوەیە وەڵام دەداتەوە:

گرێبەستی خۆسێلو کۆتایی هاتووە، یاریزانەکە هەفتەی داهاتوو پەیوەندی بە یانەکەمان دەکات، وە کۆتا گرێبەستی ئەم هاوینەیە و گرێبەستی دیکە واژۆ ناکەین.

یانە ئیسپانیەکە لەم هاوینە دەستبەرداری کاپتنی تیپەکەی کەریم بێنزێما و هەریەکە لە یاریزانانی دیکە ئێدین هازارد، ماریانۆ دیاز و مارکۆ ئەسینسیۆ بووە، لە بەرامبەریشدا گرێبەستی لەگەڵ چوار یاریزندا واژۆ کردووە.

گرێبەستی یەکەم: گەڕاندنەوەی ئیبراهیم دیاز بۆ یانەکە کە بەشێوەی خواستن یاری بۆ میلان دەکرد، لەگەڵ نوێکردنەوەی گرێبەستەکەت تا ساڵی 2027.

گرێبەستی دووەم: واژۆ کردنی گرێبەستێکی پێنج وەرزە بوو لەگەڵ بەرگریکاری پێشووی یانەی رایۆ ڤایکانۆ فران گارسیا، بە بەهای 5 ملیۆن یۆرۆ.

گرێبەستی سێیەم: گواستنەوەی ئەستێرەی بۆڕووسیا دۆرتمۆند جود بێڵینگهام بوو بە بەهای 103 ملیۆن یۆرۆ، کە دووەم گەورەترین گرێبەستە لە مێژووی یانەکە لەدوای گرێبەستی ئێدین هازاردی بەلجیکی.

گرێبەستی چوارەم: گواستنەوەی هێرشبەری ئیسپانیۆل خۆسێلوە بە شێوەی خواستن بۆ ماوەی وەرزێک.

بابەتی زیاتر

Back to top button