خوله‌کانی دیکە

رووداوێکی بێ وێنە لە مێژووی هەڵبژاردەی بەڕازیل

یاریگا –

ئەمشەو یاریزانانی هەڵبژاردەی بەڕازیل بۆ یەکەم جار لە مێژوو دا بە درێسەکی رەشی یەکپۆش لە یاریەکەیان بەرامبەر گینیا دەڕۆنە ناو یاریگا.

ئەمشەو کاتژمێر 11 لە یاریگای ئێل کۆرنیا لە بارسێلۆنا، هەڵبژاردەی بەڕازیل لە یارییەکی دۆستانەدا رووبەڕووی گینیا دەبێتەوە. یارییەکە بەشێکە لە هەڵمەتی دژە رەگەزپەرستی یەکێتی تۆپی پێی بەڕازیل بۆ پشتیوانی لە ڤینیسیۆس. ڤینی مانگی رابردوو لە یاریگای مێستایا لەلایەن ژمارەیەکی زۆر لە هاندەرانی ڤالێنسیا تووشی هۆتافی رەگەزپەرستانە بۆوە، رووداوەکەش کاردانەوەی جیهانی هەبوو.

بەگوێرەی میدیاکانی بەڕازیلی ئەمشەو سیلیساو بۆ پاڵپشتی لە ڤینیسیۆس جلی رەشی لەبەر دەکات و درێسە زەردەکەیان بەکارناهێنێن. هەروەها لە یارییەکەیان لە رۆژی سێشەمە بەرامبەر سەنیگال درێسی رەش لەبەر دەکەن.

هەروەها ڤینی لە هەردوو یارییەکەدا درێسی ژمارە 10ی نەیمار لەبەر دەکات. پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە دوو رۆژ لەمەوبەر بە رەزامەندی جیانی ئینفانتینۆ سەرۆکی فیفا، ڤینیسیۆس بووە سەرۆکی لیژنەی نوێی دژە رەگەزپەرستی لە فیفا.

بابەتی زیاتر

Back to top button