ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

چێڵسی ئەستێرەیەکی سێنیگالی دەگوازێتەوە

یاریگا –

چێڵسی و نیکۆلاس جاکسن، هێرشبەری ڤیاڕیال رێککەوتن.

پێگەی ئاتلێتیک بڵاویکردووەتەوە، چێڵسی و جاکسن لەسەر مەرجەکانی کەسی رێککەوتوون و پێشبینی دەکرێت، بە بڕی 35 ملیۆن یۆرۆ، پەیوەندی بە یانە لەندەنییەکەوە بکات.

چێڵسی هەر زوو گفتوگۆکانی بۆ گواستنەوەی ئەستێرە سێنیگالییەکە لەگەڵ ڤیاڕیال دەستپێکرد و هەربۆیە زوو گواستنەوەکەی یەکلایی کردووەتەوە.

ئامانجی سەرەکی چێڵسی لە مێرکاتۆی هاوینەدا، مۆسێس کایسیدۆ، ئەستێرەی برایتنە، بەڵام تاوەکو ئێستا رێکنەکەوتوون و برایتن ئۆفەرێکی بە بڕی 60 ملیۆن پاوەندی چێڵسی رەتکردووەتەوە.

ماوریسیۆ پۆچێتینۆ، راهێنەری چێڵسی زۆر بە کایسیدۆ سەرسامە و دەیەوێت بیگوازێتەوە، بەڵام بەرزی نرخەکەی ئاستەنگی بۆ گواستنەوەی دروستکردووە.

بلوز ئێستا بە دوای شوێنگرەوەی کایسیدۆ دەگەڕێت، هەریەکە لە رۆمێیۆ لاڤیا، یاریزانی ساوسامتن و مانو کۆنێ، یاریزانی بۆڕووسیا مۆنشنگلادباخ و ساندرۆ تۆنالی، یاریزانی ئەیسی میلان و نیکۆلۆ بارێلا، ئەستێرەی ئینتەر میلانی خستووەتە نێو لیستەکەوە.

جاکسن لە ساڵی 2019 پەیوەندی بە ڤیاڕیالەوە و لە ساڵی 2021 یەکەم یاری خۆی کرد. لە وەرزی رابردووشدا لە کۆی 38 یاری، جاکسن 13 گۆڵی کرد.

جاکسن بەشداری لە مۆندیالی قەتەریشدا کرد و لە یاری بەرامبەر هۆڵەندا، یەکەم یاری مۆندیالی کرد و ئەمەش وایکرد، ببێتە جێگەی سەرنجی یانە گەورەکانی ئەوروپا.

بابەتی زیاتر

Back to top button