قاوەی یاریگاگرنگترین

لە قاوەی بەیانیانی یاریگا… بارسا کۆڵ نادات و مەدرید خەریکی کۆکردنەوەی ئەستێرەی لاوە

بەدەم قاوە خواردنەوەیەک خوێنەری دوایین هەواڵ و پێشهاتە وەرزشییەکان بە

ئیلکای گوندۆگان، ئامانجی سەرەکی بارسێلۆنایە و هەوڵەکانی لەگەڵ ئەستێرە ئەڵمانییەکە دەستپێکردووە و ئامادەیە ئۆفەرێکی سێ ساڵەی پێشکەش بکات – ئاتلێتیک

بارسێلۆنا و ناپۆلی کێبڕکی لەسەر گابری ڤیێگا، یاریسازی سێلتاڤیگۆ دەکەن – ئاس

ریال مەدرید لە نوێکردنەوەی گرێبەستی دانی سێبایۆس نزیکە – فابریزیۆ رۆمانۆ

ریال مەدرید چاوی بڕیوەتە ئەستێرەیەکی دیکەی بۆڕووسیا دۆرتموند و دەیەوێت کەریم ئادیێمێ بگوازێتەوە بێرنابیۆ – بیڵد

بایرن میونشن خەریکی گفتوگۆکردنە بۆ گواستنەوەی کایڵ واڵکەر، بەرگریکاری مانچێستەر سیتی – دەیلی مەیڵ

نەسر ئامادەیە ئۆفەرێکی گەورە پێشکەش بە حەکیم زیاش، یاریزانی چێڵسی بکات – فووت مێرکاتۆ

چێڵسی ئۆفەرێکی ئارسیناڵی بۆ گواستنەوەی کای هاڤێرتزی رەتکردەوە، بەڵام گەنەرز لە هەوڵەکانی بەردوامە – تێلێگراف

بایرن میونشن رکابەری ئارسیناڵ دەکات و چاوی بڕیوەتە هاڤێرتز، ئەستێرەی چێڵسی – سکای دۆچلاند

مانچێستەر سیتی چەند هەنگاوێک لە گواستنەوەی ماتیۆ کۆڤاسیچ، ئەستێرەی کرواتی دوورە. – ESPN

چێڵسی و نیکۆلاس جاکسن، هێرشبەری ڤیاڕیال رێکەوتن، یاریزانە سێنیگالییەکە بە بڕی 35 ملیۆن یۆرۆ دەچێتە لەندەن – ئاتلێتیک

بێنفیکا گۆنسالۆ رامۆسی پێشکەش بە مانچێستەر یونایتد کردووە، نرخەکەی دەگاتە 80 ملیۆن پاوەند – سەن

دەیڤد دێ خیا، گۆڵپارێزی ئیسپانی دەیەوێت مانچێستەر یونایتد جێبهێڵێت، چونکە پڕۆسەی نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی بە دڵ نییە – میرەر

دێیان کولوسێڤسکی، گرێبەستێکی هەمیشەیی لەگەڵ تۆتنهام واژۆ دەکات و ناگەڕێتەوە یوڤێنتوس، هەردوو یانە لەسەر نرخی 25.6 ملیۆن پاوەند رێککەوتن – 90min

 

برایتن دەیەوێت 100 ملیۆن پاوەندی لە گواستنەوەی مۆسێس کایسیدۆ بۆ چێڵسی دەستبکەوێت – ئاتلێتیک

چێڵسی زۆر نزیکە لە گەیشتن بە رێککەوتن لەگەڵ کایسیدۆ – فابریزیۆ رۆمانۆ

پاریس سانجێرمان گرنگی بە بێرناردۆ سیلڤا داوە و گفتوگۆکانی لەگەڵ بریکاری کارەکانی ئەستێرە پۆرتوگالییەکە دەستپێکردووە – نیکۆلۆ شیرا

مانچێستەر یونایتد و تۆتنهام هەوڵ بۆ گواستنەوەی رۆبن کۆچ، بەرگریکاری ئەڵمانی و لیدز یونایتد دەدەن – 90min

بابەتی زیاتر

Back to top button