ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

یانەیەكی ئینگلیزی بارێلای دەوێت

یاریگا –

یانەی نیوكاسڵ یونایتدی ئینگلیزی نزیكە لە گواستنەوەی نیكۆلۆ بارێلا ئەستێرەی هەڵبژاردەی ئیتالیا و یانەی ئینتەر میلانی هەمان وڵات.

نیوكاسڵ دەیەوێت یانەكەی ئامادە بكات بۆ وەرزی داهاتوو دوای ئەوەی سەركەوتوو بوون لە گەیشتنیان بە خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا.

بەپێی زانیاریەكانی تێلیگراف نیوكاسڵ پلانی داناوە كە نیكۆلۆ بارێلا یەكێك بێت لە گرێبەستەكانی هێڵی ناوەندی نیوكاسڵ بۆ وەرزی داهاتوو.

لە راپۆرتەكەشدا هاتووە، یانە ئینگلیزیەكە بۆ گواستنەوەی ناوەڕاستكارە ئیتاڵیەكە 50 ملیۆن پاوەند ( 58 ملیۆن یۆرۆ) ی داناوە.

رۆژنامەكە ئەوەشی ئاشكرا كردووە، ئەگەر گرێبەستەكە رووبدات ئەوا بارێلا دەبێتە خاوەنی بەرزترین موچە لە یانەكەدا.

بارێلا لە وەرزی رابردوودا لەگەڵ ئینتەر میلان بەشداری لە 52 یاری كرد لە سەرجەم پاڵەوانیەتیەكان و توانی 9 گۆڵ بكات و 10 گۆڵیش دروست بكات.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button