فه‌ره‌نسا

زەینەدین زێدان: بیر لە هەڵبژاردەی فەرەنسا دەکەمەوە

یاریگا –

زەینەدین زێدان راهێنەری پێشووی یانەی ریال مەدرید دەڵێت بیرکردنەوە لە راهێنەرایەتی هەڵبژاردەی فەرەنسا شتێکی لۆژیکیە.

لە دوای جێهێشتنی یانەی ریال مەدرید زێدان تاوەکوو ئێستا لە پشوو دایەوە و راهێنەرایەتی هیچ یانەیەکی نەکردۆتەوە و بەردەوامە لە رەت کردنەوەی ئەو ئۆفەرانەی کە لە یانە گەورەکان بۆی دێت.

لە چەند وەرزی رابردوودا دەنگۆی زۆر لەسەر رۆیشتنی بو یانەی یۆڤانتۆس و بەتایبەتی پاریس سانجێرمان بڵاوکرایەوە، بەڵام لە کۆتاییدا هیچ کامیان نەگەیشتنە ئەنجام.

بەڕێوبەرانی پاریس سانجێرمان ئۆفەری زۆر باشیان لەبەردەم راهێنەرە فەرەنسییە کە دانا، بەڵام زیدان هەموو ئۆفەرەکانی رەتکردەوە بۆ بەهێزکردنی ئەو دەنگۆیەی کە گوایە چاوەڕێی ئەوە دەکات بتوانێت راهێنەرایەتی هەڵبژاردەی فەرەنسا بکات.

ئەم راهێنەرە کە لە ساڵی 1998 وەک یاریزان لەگەڵ فەرەنسا نازناوی مۆندیالی بەدەستهێنا، لە گفتوگۆیەکدا لەگەڵ گۆڤاری GQ گوتی: زۆرجار گوتوومە کاتێک لە هەڵبژاردەی وڵاتەکەت دا وەک یاریزانێک بەشداری و ئێستا بوویت بە راهێنەر، ئەوە وا هەشتێکی شانازی و سەرکردایەتیت پێ دەبەخشێت کە بتوانی راهێنەرایەتی هەڵبژاردەکەت بکەیت. بەڵام پێموایە ئێستا کاتی ئەوە نییە بۆ من.

زیدان سەبارەت بە ئەگەری گەڕانەوەی بۆ تۆپی پێ گوتی: من هەرگیز کەسێک نیم ئامادەکاری بۆ هەر شتێک بکەم بە گشتی. ئەو شتە دەکەم کە هەستم پێم دەڵێت. هەمان شت کە لە قۆناغی یەکەممدا لە ریاڵ کردم.

زۆر شتمان دەستکەوتبوو و پێویستم بە هەناسەیەک بوو. دوای هەشت مانگ بوو سەرۆکی یانەکە تەلەفۆنی کرد و یەکسەر گەڕامەوە. دەمتوانی بە خۆم بڵێم بۆچی جارێکی تر گەڕایتەوە؟ بۆچی ئەم مەترسیەت گرتە ئەستۆ؟ “بەڵام من هەرگیز لێکدانەوە بۆ ئەگەرەکان ناکەم، ئەو شتە دەکەم کە خۆم بڕوام پێیەتی.

بابەتی زیاتر

Back to top button