ئیسپانیاگرنگترین

لێڤاندۆڤسکی: بیر لە ئۆفەرەکانی سعودیە ناکەمەوە

یاریگا

رۆبێرت لێڤاندۆڤسکی گۆڵکاری پۆڵەندی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیا رەتیدەکاتەوە بیر لە ئۆفەر و بژاردەکانی یانەکانی سعودیە بکاتەوە.

گۆڵکارەکەی بارسێلۆنا لە دیمانەیەکدا لەگەڵ ماڵپەری Interia Sport کە بەشێکی فابرزیۆ  رۆمانۆ رۆژنامەنوسی ئیتاڵی بڵاویکردووەتەوە دەڵێت ” بیر لە پێشنیاری یانەکانی سعودیە ناکەمەوە، چونکە هیچ شتێک نییە کە بیری لێبکەمەوە، من پلانی دیکەم هەیە ”.

لێڤاندۆڤسکی لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا سەبارەت بەوەی کە لە سعودیە رودەدات گووتی ” تەنها سەیر دەکەم و دەبینم چی ڕوودەدات لە سعودیە، بەڵام پەیوەندی بە منەوە نییە”.

رۆبێرت هاوینی ساڵی 2022 پەیوەندی بە بارسێلۆنا کردووە و تاوەکو ساڵی 2026 گرێبەستی لەگەڵ بارسێلۆنا هەیە.

بابەتی زیاتر

Back to top button