چامپیۆنزلیگگرنگترین

رۆدری وەکو باشترین یاریزانی ئەم وەرزەی چامپیۆنزلیگ دیاریکرا

یاریگا

رۆدری ناوەڕاستکاری ئیسپانی یانەی مانچێستەر سیتی ئینگڵتەرا وەکو باشترین یاریزانی ئەم وەرزەی چامپیۆنزلیگ دیاریکرا.

ماڵپەری فەرمی یوفا بڵاویکردەوە ڕۆدری ناوەراستکاری ستیزن وەک باشترین یاریزانی ئەم وەرزەی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا هەڵبژێردرا. یاریزانە ئیسپانییە تەمەن 26 ساڵە لە یاری کۆتایی تاکە گۆڵی یانەکەی تۆمارکرد.

ڕۆدری لە چامپیۆنزلیگ 12 یاری بۆ یانەی مانچستەر سیتی ئەنجامدا و دوو گۆڵی تۆمارکرد. هەروەها رێژەی پاسەکانی لە پاڵەوانتیەکە 93.8% بووە و لە یاریی کۆتاییدا وەک باشترین یاریزان هەڵبژێردرا.

بابەتی زیاتر

Back to top button