ئینگلتەراچامپیۆنزلیگگرنگترین

بۆ دەیەمجار لە مێژوودا یانەیەک بووە خاوەنی سیانییە سەرەکییەکە لە وەرزێکدا

یاریگا- یانەی مانچێستەر سیتی بە بردنەوەی سێ ناسناوە سەرەکییەکە چووە ریزی بەشێک لەو یانە مێژووییانە  توانیوییانە لە یەک وەرزدا سێ ناسناوی سەرەکی بباتەوە..

لە ئینگلتەرا لە ساڵی ١٩٩٩ ـە، رووینەداوە کە یانەیەک بتوانێت چامپیۆنزلیگ، پریمەرلیگ و جامی یەکێتی ئینگلتەرا لە یەک وەرزدا بباتەوە و ئەوکات مانچێستەر یونایتد بوو. لەسەر ئاستی سەرجەم یانەکانی ئەورووپاش  کۆتا چوار جار کە روویداوە دوانییان لەسەر دەستی گواردیۆلا بووە.

تەواوی ئەو یانانەی توانیوییانە سەرجەم سێ ناسناوە سەرەکییەکە ببەنەوە (چامپیۆنزلیگ + خول + جامی ناوخۆ)

  • سەڵتیک ١٩٦٧
  • ئەجاکس ١٩٧٢
  • ئایندهۆڤن ١٩٨٨
  • مانچێستەر یونایتد ١٩٩٩
  • بارسێلۆنا ٢٠٠٩
  • ئینتەرمیلان ٢٠١٠
  • بایەرن میونشن ٢٠١٣
  • بارسێلۆنا ٢٠١٥
  • بایەرن میونشن ٢٠٢٠
  • مانچێستەر سیتی ٢٠٢٣

 

بابەتی زیاتر

Back to top button