ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

بە فەرمی برایم دیاز گەڕایەوە ریال مەدرید

یاریگا –

بە شێوەیەکی فەرمی برایم دیاز لە یانەی ئەیسی میلانی ئیتاڵییەوە گەڕایەوە یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی.

کەمێک پێش ئێستا پێگەی فەرمی ریال مەدرید بڵاویکردەوە، بە شێوەیەکی فەرمی برایم دیاز گەڕایەوە یانەکەیان، پاش ئەوەی ناوبراو بۆ ماوەی 3 وەرز بە شێوەی خواستن یاری بۆ میلان کرد.

یانەکە ئاماژەی بەوەش کردووە رۆژی سێشەممە 13ی حوزەیران، کاتژمێر 12:00ی پاشنیوەڕۆ لە ریال مەدرید سیتی، مەراسیمی پێشکەشکردنی برایم دیاز بەڕێوەدەچێت.

مەدرید کۆتایی بە ماوەی خواستنەکەی هێرشبەرە 23 ساڵانییەکە هێناوە، دیاز دەگەڕێتەوە مێرێنگی بە گرێبەستێکی نوێ تا 30ی حوزەیرانی 2027، دوای ئەوەی بە خواستن بۆ ماوەی سێ وەرز لە یانەی میلان یاری کردبوو.

برایم لە هاوینی 2019 بە بڕی 17 ملیۆن یۆرۆ لە مانچێستەر سیتیوە گواسترایەوە بۆ ریال مەدرید، دواتر و لە پایزی ساڵی 2020 بە شێوەی خواستن پەیوەندی کرد بە ئەیسی میلان.

لەگەڵ یانە ئتاڵییەکە لە وەرزی رابردوو بووە پاڵەوانی سێریا ئەی، لەم وەرزەش گەیشتنە قۆناخی پێش کۆتایی چامپیۆنزلیگ، دیازیش رۆڵێکی کارای هەبووە لە سەرکەوتنەکانی یانەکەیدا.

بە درێسی ریال مەدریدیش لە 21 یاری خاوەنی 2 گۆڵ و 3 ئەسیستە، نازناوێکی لالیگا و نازناویکی جامی سوپەری ئسیپانیاشی لەگەڵ مەدرید بەدەستهێناوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button