چامپیۆنزلیگ

کاکا: دەمەوێت یارییەکی چێژبەخش ببینم

یاریگا –

کاکا ئەستێرەی پێشووی ئینتەر میلان دەڵێت یاری کۆتایی چامپیۆنزلیگ یارییەکی زۆر چێژبەخش دەبێت.

یاری کۆتایی چامپیۆنزلیگ کە بڕیارە ئەمشەو لەنێوان ئینتەر و مانچستەر سیتی بەڕێوەبچێت، هەموو جیهانی تۆپی پێی بە خۆیەوە سەرقال کردووە.

لە یاریگای ئەتاتورک لە ئوستەنبوڵ ئەمشەو کاتژمێر 22:00 قوتابیەکانی پێپ گواردیۆلا و سیمۆن ئینزاگی رووبەڕووی یەک دەبنەوە و نازناوی پاڵەوانی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا بۆ وەرزی 2022-2023 دیاری دەکەن.

زۆر کەس پێیان وایە ئەم یارییە تاڕادەیەکی زۆر یەکلایەنە دەبێت لە بەرژەوەندی سیتیزن ، بەڵام کاکا کە بۆ بینینی ئەم یارییە گەشتی بۆ ئەستەنبوڵ کردووە، چاوەڕێی بینینی یارییەکی جوان لە هەردوو تیپ دەکات.

لەمبارەیەوە بە پێگەی فووتبال ئیتاڵیا دەڵێت: زۆر نایاب و سەرنجڕاکێشە بەشداری لەم جۆرە پاڵەوانیەتە دا بکەین، بەڵام بەداخەوە ئاس میلان نەیتوانی بگاتە یاری کۆتایی، بەڵام ئینتەرمیلان نوێنەرایەتی تۆپی پێی ئیتاڵیا دەکات لە یاری کۆتایی و سەیرکردنی دێربی لە قۆناغی پێش کۆتاییدا زۆر جێژبەخش بوو بەلامەوە.

لە وەڵامی پرسیارێکدا سەبارەت بە پێشبینیکردنی پاڵەوانی چامپیۆنزلیگ، ئەستێرەی پێشووی تۆپی پێی بەڕازیلی گوتی: ئەمە یارییەکە کە هەموو شتێک تێیدا ئەگەری روودانی هەیە. مان سیتی رکابەری سەرەکی نازناوەکە، بەڵام ئێمە بەدوای سەیرکردنی یارییەکی جواندا دەگەڕێین.

بابەتی زیاتر

Back to top button