ئه‌وروپاچامپیۆنزلیگگرنگترین

تەواوی وردەکارییەکانی یاری کۆتایی چامپیۆنزلیگ بزانە

یاریگا –

سەرجەم چاوەكانی جیهان ئەمڕۆ لە یاریگای ئەتاتوركە لە شاری ئیستانبوڵ لە توركیا كە تێیدا یاری كۆتایی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا بۆ وەرزی 2022/23 ئەنجام دەدرێت.

هەردوو یانەی ئینتەر میلان و مانچێستەر سیتی گەیشتنیان بە یاری كۆتایی مسۆگەر كرد دوای ئەوەی لە قۆناخی پێش كۆتایی لە ئەی سی میلان و ریال مەدریدیان بردەوە.

وا بڕیارە ئەمڕۆ شەممە كاتژمێر 22:00 بە كاتی كوردستان ئینتەر میلان رووبەڕووی مانچێستەر سیتی ببێتەوە، لە میانی یاری كۆتایی چامپیۆنزلیگ.

ئەمە یەکەمجارە سیتی رووبەڕووی ئینتەر میلان دەبێتەوە لە یاری کۆتایی چامپیۆنزلیگ، کە تیایدا نێراتزۆری شەشەمین یاری کۆتایی لە مێژووی خۆیدا ئەنجام دەدات و توانیویەتی 3 جار نازناوەکە بباتەوە و دووجاریش لە یاری كۆتاییدا تووشی شكست هاتووە.

لە بەرامبەردا مانچێستەر سیتی پێشتر تەنیا یەك جار گەیشتووەتە یاری كۆتایی لە ساڵی 2021 كە لەو یاریشەدا بەرامبەر چێڵسی تووشی شكست هات.

پاڵەوانی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا بڕی 20.86 ملیۆن یۆرۆ وەردەگرێت و خاوەنی پلەی دووەمیش بڕی 16.17 ملیۆن یۆرۆ وەردەگرێت.

ركابەریەكانی چامپیۆنزلیگی وەرزی 2022/23 پڕ بوون لە چەندین ئاماری دیار و سەرنجڕاكێش لەم راپۆرتەدا دیارترینیان دەخەینە روو:

لە یەكەم یاری قۆناخی كۆمەڵەكانەوە تا پێش یاری كۆتایی 124 یاری ئەنجام دراوە و كۆی 371 گۆڵ تۆمار كراوە.

تێكڕای تۆماركردنی گۆڵ بۆ هەر یارییەك 3 گۆڵ بووە، بە تێكڕای تۆماركردنی گۆڵێك لە هەر 30 خولەكی یارییەكدا.

چارەكی یەكەمی گێمی دووەمی یارییەكان لە خولەكی 46 تا خولەكی 60 زۆرترین گۆڵ لەو ماوەیەدا تۆمار كراوە بە 64 گۆڵ، لە دوای ئەوە لە خولەكی 31 بۆ 45 لەو ماوەیەدا 58 گۆڵ تۆمار كراوە.

مانچێستەر سیتی زۆرترین گۆڵی تۆمار كردووە بە 31 گۆڵ پاشان یانەكانی ریال مەدڕید، ناپۆلی و بێنفیكا دێت كە 26 گۆڵیان كردووە.

لە رێژەی سەیڤكردن ( گەڕاندنەوەی تۆپ) ـی گۆڵپارێزاندا ئینتەر میلان و ریال مەدرید لە پلەی یەكەم دێن بە 45 سەیڤ، لە دوای ئەوان ئەی سی میلانە بە 41 سەیڤ.

پارێزگاریكردن لە خاوێنی تۆڕی گۆڵ ( كلین شیت ) ئینتەر میلان پلەی یەكەمی گرتووە بە 8 كلین شیت پاشان سیتیزن دێت بە 7 كلین شیت.

گۆڵكاری ئەم وەرزەی پاڵەوانیەتیەكە ئێرلینگ هالاندە بە 12 گۆڵ پاشان محەمەد سەڵاح دێت بە 8 گۆڵ و لە پلەی سێیەمیش هەردوو یاریزان ڤینیسیۆس جونیۆر و كیلیان ئێمباپێ دێن بە تۆماركردنی 7 گۆڵ.

گۆڵدروستكاری ئەم وەرزەی چامپیۆنزلیگ كیڤن دی برۆینە بە 7 ئەسیست و لە پلەی دووەمیش ڤینیسیۆس دێت بە 6 ئەسیست.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button