ئه‌وروپاگرنگترین

لیستی یاریزانە بانگهێشتكراوەكانی مانچێستەر سیتی بۆ یاری كۆتایی چامپیۆنزلیگ

یاریگا –

پێپ گواردیۆلا، راهێنەری ئیسپانی یانەی مانچێستەر سیتی ئینگلیزی لیستی یاریزانە بانگهێشتكراوەكانی یانەكەی بۆ یاری كۆتایی چامپیۆنزلیگ بڵاوكردەوە.

وا بریارە سبەینێ شەممە كاتژمێر 22:00 بە كاتی كوردستان هەردوو یانەی مانچێستەر سیتی و ئینتەر میلان لە یاری كۆتایی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا رووبەڕووی یەك ببنەوە.

لە قۆناخی پێش كۆتایی ئینتەر میلان توانی لە ئەی سی میلان بباتەوە بە ئەنجامی هەردوو یاری 3-0 خۆی گەیاندە یاری كۆتایی.

هەروەها مانچێستەر سیتی توانی لەو قۆناخەدا ریال مەدرید تێبپەڕێنێت و بە پێنج گۆڵ بەرامبەر گۆڵێك گەیشتە ئەو قۆناخە.

لیستی یاریزانە بانگهێشتكراوەكانی مانچێستەر سیتی:

گۆڵپارێزان: ئیدێرسۆن مۆرالێس، ستیڤن ئۆرتێگا، سکۆت کارسۆن.

هێڵی بەرگری: کایل والکەر -رڕۆبن دیاز – جۆن ستۆنز – ئیمیریك لاپۆرت – مانوێل ئاکانجی – ناسان ئاکێ – ریکۆ لویس – سێرجیۆ گۆمێز.

هێڵی ناوەڕاست: ئیلکای گوندۆگان – کالڤین فیلیپس – بێرناردۆ سێلڤا – کیڤن دی برۆین – رۆدری – کۆل پاڵمەر – ماکسیمۆ پێرۆنی.

هێڵی هێرشبردن: فیل فۆدین – جولیان ئەلڤارێز – جاک گرێلیش – ریاز مەحرێز – ئێرلینگ هالاند.

بابەتی زیاتر

Back to top button