ئیسپانیا

سەردێری ئەمرۆی رۆژنامەکانی ئیسپانیا

یاریگا –

هەوڵی رازیکردنی لیۆنێل مێسی لە لایەن بارسێلۆناوە و رۆیشتنی کەریم بێنزێما لە نێو سەردێرە سەرەکییەکانی رۆژنامە ئیسپانییەکانی ئەمڕۆدا دەبینرێت.

دوێنێ لالیگا لەگەڵ پلانی ئابووری یانەی بارسێلۆنا رێککەوت، بەم شێوەیەش یانەکە هەوڵی گەڕانەوەی لیۆنێل مێسی دەدات. مێسی بە فەرمی پاریس سانجێرمانی جێهێشتووە و ئێستا چاوەڕێی پێشنیارەکان دەکات بۆ بڕیاردان لەسەر داهاتووی.

کاپتنی هەڵبژاردەی پاڵەوانی مۆندیالی قەتەر چاوەڕێی ئۆفەری بارسێلۆنا دەکات و وەک دەردەکەوێت پاڵەوانی لالیگا بەم نزیکانە ئۆفەرێکی فەرمی پێشکەش بەم یاریزانە دەکات. هێرشبەری پێشووی یانەی ریال مەدرید ماڵئاوایی لەم تیپە کرد و بە فەرمی گرێبەستی لەگەڵ یانەی ئیتیحاد واژۆ کرد

دەتوانن سەردێرە سەرەکییەکانی رۆژنامەکانی ئەمڕۆی ئیسپانیا ببینن:

“دوا هەوڵ بۆ مێسی” سەردێری سەرەکی بەرگی رۆژنامەی سپۆرتە، بارسا دوای رازیبوونی لالیگا ئۆفەرێک پێشکەش بە یاریزانە ئەرجەنتینییەکە دەکات، مێسی نایەوێت زیاتر چاوەڕێ بکات بارسێلۆنا دەبێت هەنگاو بنێت.

رۆژنامەی مارکا پێی وایە کە ریال مەدرید بەم نزیکانە جێگرەوەی کەریم بێنزێما لە هێڵی هێرشبردن بناسێنێت و لەسەر بنەمای ئەوەش سەردێری “پەلە بکە بۆ کەین“ی بەکارهێنا. هێرشبەرە ئینگلیزەکە گرێبەستی لەگەڵ تۆتنهام بۆ وەرزێکی تر هەیە و پێدەچێت هاتنی بۆ ریال مەدرید ئەستەم بێت.

دوێنێش کەریم بێنزێما بە فەرمی ماڵئاوایی لە ریال مەدرید کرد و لە میانی وتارێکەیدا گوتی: “هەمیشە خەڵکی مەدرید دەبم” ئەو قسەیە وەک سەردێری بەرگی ئاس هەڵبژێردرا.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button