فه‌ره‌نسا

نێیمار بووەتە ئامانجی یانەی چێڵسی

یاریگا

ماوەیەکە دەنگۆی ئەوە بڵاوبووەتەوە مانچێستەر یونایتد دەیەوێت نێیمار داسیلڤا هێرشبەری بەڕازیلی یانەی پاریس سانجێرمان بگوازێتەوە، بەڵام بەرپرسانی یانەی چێڵسیش هاتونەتە نێو هاوکێشەکە و دەیانەوێت ئەو یاریزانە بۆ ریزەکانیان بگوازنەوە.

تۆڕی هەواڵی سکای سپۆرتی بەریتانی بڵاویکردەوە، ماوەیەک بوو بەرپرسانی مان یونایتد لە هەوڵی ئەوەدابوون لەگەڵ یانە فەرەنسیەکە دەست بە گفتوگۆ کردن بکەن، لە پێناو گواستنەوەی هێرشبەرە بەرازیلیەکەیان، بەڵام بەم دواییە بلوزیش هاتووەتە نێو کێبڕکێیەکە و نزیکە لە گواستنەوەی ئەو یاریزانە.

سکای بڵاویشی کردووەتەوە گفتوگۆکانی نێوان بەرپرسانی چێڵسی و خودی نێیمار دەستی پێکردووە و قۆناغی باشیان تێپەڕاندووە، بۆیە پێشبینی دەکرێت ئەو یاریزانە زیاتر لە یانە لەندەنیەکە نزیک بێت.

نێیمار تاوەکو هاوینی ساڵی 2025 گرێبەستی لەگەڵ یانەکەی هەیە، بەڵام یانەکە لە ئاستی رازی نیە و دەیانەوێت بە جۆرێک لە موجە خەیاڵیەکەشی رازی بن، بۆیە هەموو هەوڵێک دەدەن بۆ ئەوەی ئەم هاوینە دەستبەرداری ئەو یاریزانە بن.

بابەتی زیاتر

Back to top button