ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌

دواین زانیاریەكان سەبارەت بە گواستنەوەی هاڤێرتز بۆ ریال مەدرید

یاریگا –

گفتوگۆكانی ریال مەدرید لەگەڵ كای هاڤێرتز هێرشبەری ئەڵمانی یانەی چێڵسی ئینگلیزی بەمەبەستی گواستنەوەی بۆ یانە ئیسپانیەكە وەستاوە.

لە ماوەی چەند رۆژی رابردوودا ناوی هاڤێرتز بە بەهێزی بەسترابوویەوە بە ریال مەدریدەوە بۆ شوێنگرتنەوەی كەریم بێنزێما.

شەوی رابردوو بە شێوەیەكی فەرمی یانەی ئیتیحادی سعودی گرێبەستی كەریم بێنزێمای راگەیاند، گرێبەستێكی بۆ ماوەی سێ ساڵ و تا ساڵی 2026 لەگەڵ یانە سعودیەكە واژۆ كرد.

بەپێی زانیاریەكانی رۆژنامەی ماركا گفتوگۆكان لەگەڵ هاڤێرتز راگیراون و یاریزانەكە لە هاویندا پەیوەندی بە ریال مەدریدەوە ناكات.

لە راپۆرتەكەدا هاتووە، داواكاریەكانی چێڵسی بۆ دەستبەرداربوون لە هاڤێرتز وایكرد یاریزانەكە لە ریال مەدرید دووربكەوێتەوە.

لە وەرزی رابردووی پرێمەرلیگدا هاڤێرتز بەشداری لە 35 یاریدا كرد و توانی حەوت گۆڵ بكات و یەك گۆڵیش درووست بكات.

بابەتی زیاتر

Back to top button