ئاسیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

بە ڤیدیۆ.. وردەکاری کۆبوونەوەی بێنزێما و سەرۆکی ئیتیحاد ئاشکرا کرا

یاریگا –

کەریم بێنزێما تەواوی وردەکارییەکانی یەکلاییکردەوە و لەگەڵ شاندێکی باڵای ئیتیحاد کۆبووەوە.

بەرنامەی چرینگیتۆ ڤیدیۆی شوێنی کۆبوونەوەی نێوان بێنزێما و ئەنمار حائیلی، سەرۆکی ئیتیحاد و جێگرەکەی بڵاوکردەوە و لەسەر تەواوی وردەکارییەکانی گواستنەوەی رێککەوتن.

بڕیارە ئەمڕۆ سێشەممە، لە بۆنەیەکی تایبەتدا، ریال مەدرید ماڵئاوایی لە بێنزێما بکات.

پێشتر کەناڵی ئیخبارییە بڵاویکردبووەوە، شاندێکی باڵای ئیتیحاد بۆ گفتوگۆکردن لەگەڵ بێنزێما لە مەدریدە و گرێبەستێک بۆ ماوەی دوو ساڵ لەگەڵ ئەستێرە فەرەنسییەکە واژۆ دەکەن.

لە ڤیدیۆکەدا سەرۆکی ئیتیحاد بە زەردە خەنەوە دەردەکەوێت، کاتێک رێستورانتەکە جێدەهێڵێت، دواتر بێنزێما بە ئۆتۆمبێلێکی تایبەت بەدوایان دەچێت. بەر لەوەی بوەستێت و وێنە لەگەڵ هەوادارانی خۆی بگرێت.

بە گوێرەی گرێبەستی نێوان بێنزێما و ئیتیحاد، مووچەی ساڵانەی دەگاتە 200 ملیۆن یۆرۆ و بەندێک لە گرێبەستەکەدا هەیە، هەردوولایەن دەتوانن بۆ ساڵێکی زیاتر، گرێبەستەکە درێژ بکەنەوە.

بێنزێما لەگەڵ ئیتیحاد بەشداری لە مۆندیالی یانەکانی ئەمساڵ دەکات، چونکە یارییەکان لە سعودیە دەکرێن و پاڵەوانی سعودیەش بەشداری تێدا دەکات.

بێنزێما دوای بەسەربردنی 14 ساڵ ریزەکانی مەدریدی جێهێشت و لەو ماوەیەدا، پێنج جار نازناوی چامپیۆنزلیگ و چوار لالیگای بەدەستهێنا.

بابەتی زیاتر

Back to top button