ئینگلتەراگرنگترین

ریال مەدرید ئامادەکاری بۆ گواستنەوەی کەین دەکات

یاریگا

بەرپرسانی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا کار بۆ گواستنەوەی هاری کەین گۆڵکاری یانەی تۆتێنهامی ئینگڵتەرا دەکەن.

ماڵپەری کادێنا سێری ئیسپانی بڵاویکردەوە، بەرپرسانی مێرنگی ئامانجیانە گۆڵکارەکەی سپێرز وەکو شوێنگرەوەی کەریم بێنزێما بۆ ریزەکانیان بگوازنەوە، بۆیە لە ئێستاوە ئامادەکاری بۆ پرۆژەکەیان دەکەن.

ئۆفەرەکەی ڕیال مەدرید بۆ کەین سێ ساڵەیە و مووچەی ساڵانە 11 ملیۆن یۆرۆیی، هەروەها بەرپرسانی لۆس بلانکۆس دەیانەوێت سەرەتا لەگەڵ بەرپرسانی یانەکە لەسەر مێزی گفتوگۆ دانیشن و پاشان ئۆفەرەکەیان کە 80 ملیۆن یۆرۆیە پێشکەش دەکەن.

سەرچاوەکە بڵاویشی کردەوە چاوەڕێ دەکرێت ئۆفەرەکەی ریال مەدرید زیاتریش بکرێت، لەبەر ئەوەی بەرپرسانی یانە لەندەنیەکە ئامادەنین کەمتر لە 100 ملیۆن یۆرۆ دەستبەرداری هاری کەین بن.

بابەتی زیاتر

Back to top button