ئیتاڵیا

زلاتان ئیبراهیمۆڤیچ وازهێنانی لە یاری تۆپی پێ ڕاگەیاند

یاریگا-

بەفەرمی ئەستێرەی سویدی زلاتان ئیبراهیمۆڤیچ بە یەکجاری وازهێنانی لە دنیای تۆپی پێی ڕاگەیاند.

ئەمشەو لە دواین یاری میلاندا لەم وەرزەی سێریائەی، هەمووان لە چاوەڕوانی ماڵئاوایی کردنی زلاتان بوون لە میلان، بەڵام بە شێوەیەکی چاوەڕواننەکراو، ئیبراهیمۆڤیچ وازهێنانی لە تۆپی پێ ڕاگەیاند.

زلاتان لە کاتی مەراسیمی ماڵئاواییکردن لە هاندەرانی سان سیرۆدا وتی: ئێستا کاتی ئەوەیە بلێم ماڵئاوا بۆ تۆپی پێ بە یەکجاری نەک تەنیا بۆ ئێوە هاندەرانی میلان.

زلاتان لە کاروانی وەرزشیدا 866 یاری لەگەڵ یانەکاندا ئەنجامدا و تێیدا 511 گۆڵی کرد و 201 گۆڵی دروست کرد.

هەروەها لەگەڵ هەڵبژاردەی سوید لە 122 یاریدا، توانی 62 گۆڵ تۆماربکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button