ئه‌ڵمانیائه‌وروپا

ئیبراهیمۆڤیچ بەشداری یەکەم یاری بایرن میونشنی کرد

یاریگا
لە یارییەکەی ئەمشەوی بایرن میونشن بەرامبەر بوخۆم لە گەڕی بیستەمی بۆندزلیگا، ئاریۆن ئیبراهیمۆڤیچ یاریزانی کۆسۆڤۆیی ئەو یانەیە، بۆ یەکەمجار بەشداری یارییەکی یانەکەی کرد.

یاریزانە 17 ساڵانەکەی باڤارییەکان کە پێگەیشتووی ئەکادیمیای ئەو یانەیە، لە یارییەکەی ئەمشەو بەرامبەر بوخۆم، لە خولەکی 77 بەشداری یارییەکەی کرد و لە شوێنی لێرۆی سانێ هاتە نێو یاریگا، ئەو یاریزانە لاوە لەدایکبووی ئەڵمانیایە و کاروانی یاریکردنی لە یانەی نۆرێنبێرگ دەستپێکردووە، لە ساڵی 2018 پەیوەندی بە تیپی لاوانی بایرن میونشن کردووە.

ئیبراهیمۆڤیچ لەگەڵ تیپی 17 ساڵان و هەروەها تیپی 19 ساڵانی بایرن میونشن توانی ئاستێکی باش پێشکەش بکات، ئەم وەرزە لەگەڵ تیپی لاوانی یانەکەی لە خولی ئەڵمانیا خاوەنی 19 گۆڵە، هەر ئەمەش وایکردووە ناگلیسمانی راهێنەر بانگهێشتی تیپی یەکەمی بکات.


بابەتی زیاتر

Back to top button