ئیتاڵیا

ئیبراهیمۆڤیچ دەگەڕێتەوە میلان و پۆستێک وەردەگرێت

یاریگا –

یانەی ئیسی میلان، لەگەڵ زڵاتان ئیبراهیمۆڤیچ قسە دەکات سەبارەت بە گەڕانەوەی ئەم ئەفسانەیە بۆ یانە ئیتاڵییەکە.

یاریزانە خانەنشینکراوە تەمەن 41 ساڵەکە، لە کۆتایی وەرزی رابردوودا وازی لە یاری تۆپی پێ هێنا و دووبارە پێکانەکانی رێگری لە ژیانی وەرزشی کرد. وازهێنانێکی خەیاڵی هەبوو، زلاتان بۆ جاری دووەم نازناوی خولی ئیتاڵیا لەگەڵ میلان بەدەست هێنا.

ئیبراهیمۆڤیچ لەم دواییانەدا لە میلانۆ پێش یاریی چامپیۆنزلیگ بەرامبەر نیوکاسڵ بینرا. پێگەی گۆڵ بڵاویکردووەتەوە، گفتوگۆ لەنێوان گاری کاردینالی خاوەنی یانەکە و یاریزانی پێشووی هەڵبژاردەی سوید کراوە سەبارەت بە ئەگەری گەڕانەوەی ئەو یاریزانە بۆ ئیدارەی میلان.

میلان تامەزرۆی بەدەستهێنانی ئەزمون و تواناکانی ئیبراهیمۆڤیچە لە ئیدارەی یانەکەیدا. وەک یاریزانێکی بەئەزموون دەتوانێت پەیوەندییەکی زۆر باش درووست بکات لە نێوان یاریزانان و ستافەکەدا.

پێشنیازەکان باس لەوە دەکەن کە ئەگەری هەیە ئیبراهیمۆڤیچ ببێت بە راهێنەر، ئەمەش رێگەی پێبدات شانبەشانی ستیفانۆ پیۆلی راهێنەری میلان کاربکات.

ئیبراهیمۆڤیچ پەلە ناکات لە بڕیاردان، چونکە بەدوای روونکردنەوەیەکی زیاتردا دەگەڕێت لەسەر پێکهاتەی یانەکە و رۆڵە نوێیەکەی، بەڵام میدیاکانی ئیتاڵیا باس لەوە دەکەن کە بڕیارە کۆبوونەوەکانی داهاتوو لە مانگی نۆڤەمبەر یان دێسەمبەر ئەنجامبدرێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button