ئیتاڵیاگرنگترین

چیرۆکی هاوڕێیەتی نێوان زلاتان و لیاو

یاریگا-

شەوی ڕابردوو، زلاتان ئیبراهیمۆڤیچی سویدی بە یەکجاری ماڵئاوایی لە دنیای تۆپی پێ کرد.

لە دواین یاریدا وەکو یاریزانی میلان زلاتان لەسەر کورسی یەدەگ بوو، میلان توانی بە ئەنجامی سێ گۆڵ بەرامبەر بە یەک لە ڤیرۆنا بباتەوە.

ڕافایل لیاو کە توانی دوو گۆڵ بکات لەم یارییەدا، دوای تۆمارکردنی گۆڵی دووەم چووە لای سوڵتان و گۆڵەکەی پێشکەش بە زلاتان کرد.

لیاو دوای یارییەکە وتی: سڵاو لەو کۆتایی هێنانە بە تۆپی پێ، سوپاس بۆ هەموو شتێک زلاتان، میراتی تۆ بۆ هەمیشە دەمێنێتەوە.

لە سەرەتای ئەم ساڵدا ئیبراهیمۆڤیچ لە لێدوانێکدا وتی” مووچەکەم کەم کردەوە لەگەڵ میلان بۆ دڵخۆشکردنی ئیدارەی یانەکە و مانەوەی لیاو لەگەڵماندا.

بابەتی زیاتر

Back to top button