ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

ئیلکای گوندۆگان باسی داهاتووی خۆی دەکات

یاریگا –

ئەگەر ئیلکای گوندۆگان بڕیاری جێهێشتنی مانچێستەر سیتی بدات، ئەوا خەڵاتێکی زۆر گەورەی پێشکەش کردن، دوای تۆمارکردنی دوو گۆڵ لە یاری کۆتایی جامی یەکێتیی ئینگلتەرا لە بەرامبەر مانچێستەر یونایتد.

دوو گۆڵەکەی گوندۆگان، پێپ گواردیۆلا لە بەدەستهێنانی سێ نازناوی لە یەک وەرزدا نزیک کردووەتەوە، ئەمەش دەبێتە ریکۆردێکی مێژوویی و گواردیۆلا و مان سیتی دەباتە نێو مێژووێکی گەورەی تۆپی پێی ئینگلیزی.

لە دوای تەواوبوونی یارییەکە، گوندۆگان بە تۆڕی هەواڵی BBC راگەیاند

با راستگۆ بم لەگەڵتان، پێویستیم بە رۆژانی لەم جۆرە نییە، تاوەکو هەست بە بەها و پێگەی خۆم لەم یانەیە بکەم، چونکە حەوت ساڵە لێرە دەژیم و هەموو ساتە خۆش و ناخۆشەکانم بینیوە، تاوەکو ئێستا هیچ شتێک لەبارەی داهاتووەکەم یەکلایی نەبووەتەوە.

پێپ گواردیۆلا لە پرێس کۆنفرانسی دوای یارییەکە حەزی مانەوەی گوندۆگانی لە یانەکە نەشاردەوە، چونکە ئێستا ناوی ئەستێرە ئەڵمانییەکە بە یانەکانی بارسێلۆنا، ئارسیناڵ و ئەیسی میلان بەستراوەتەوە.

مانچێستەر سیتی دەیەوێت لە دوای مانچێستەر یونایتد ببێتە دووەم یانەی ئینگلیزی سێ نازناو لە وەرزێکدا بەدەستبهێنێت، ئێستا چاوی لە یاری کۆتایی چامپیۆنزلیگە لە ئیستانبوڵ، بەرامبەر پاریس سانجێرمان.

گرێبەستی گوندۆگان لە کۆتایی ئەم وەرزە، واتە لە دوای یارییەکەی چامپیۆنزلیگ لەگەڵ مان سیتی بەسەر دەچێت، بارسێلۆنا یەکێکە لەو یانانەی لە نزیکەوە چاودێری دۆخی گوندۆ دەکەن و ئامادەن گرێبەستێکی بۆ ماوەی سێ ساڵ لەگەڵدا واژۆ بکەن.

گوندۆگان لە هاوینی 2016 پەیوەندی بە مانچێستەر سیتییەوە کرد، لەو کاتەوە لە کۆی 303 یاری 60 گۆڵی کردووە و 40 گۆڵیشی دروستکردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button