فه‌ره‌نسا

پاریس ئامادەكاری بۆ دوورخستنەوەی گالتیێ دەكات

یاریگا –

یانەی پاریس سان جێرمانی فەڕەنسی ئامادەكاری دەكات بۆ دوورخستنەوەی كریستۆڤ گالتیێ راهێنەری فەڕەنسی یانەكەی لە دوای كۆتا یاری ئەم وەرزەیان بەرامبەر كلیرمۆن.

وا بڕیارە ئەمڕۆ كاتژمێر 22:00 بە كاتی كوردستان پاریس سان جێرمان لە یاریگای پارك دی فرانسی تایبەت بە خۆی میوانداری كلیرمۆن بكات لە میانی یارییەكانی هەفتەی 38 و كۆتایی خولی فەڕەنسا.

بەپێی زانیاریەكانی رۆژنامەی لیكیپ یارییەكەی بەرامبەر كلیرمۆن كۆتا یاری گالتیێ دەبێت لەگەڵ پاریس سان جێرمان.

رۆژنامەكە ئاماژەی بەوەشكرد ئەمەش بەو مانایە دێت كە كریستۆڤ گالتیێ پابەند نابێت بەو ماوەیەی كە لە گرێبەستەكەی لەگەڵ پاریس سان جێرمان ماویەتی كە سالێكی دیكە لە گرێبەستەكەی ماوە.

شەوی رابردوو یانە فەڕەنسیەكە بە شێوەیەكی فەرمی رۆیشتنی سێرجیۆ رامۆسی راگەیاند دوای كۆتاییهاتنی گرێبەستەكەی.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button