ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌فه‌ره‌نسا

سکای : ئاسێنسیۆ بۆ پاریس تەنها راگەیاندنی ماوە

یاریگا-فلۆریان پلێتێنبێرگ  رۆژنامەنووسی سکای سپۆرت دەڵێت ئاسێنسیۆ  وپاریس سان جێرمان گەیشتوونەتە رێککەوتنی کۆتایی.

فلۆریان لە پێگەی خۆی لە تویتەر نوسیوییەتی : ئاسێنسیۆ زۆر نزیکە لە پەیوەندیکردن بە پاریسەوە بێ بەرامبەر. هەردوولا لەسەر گرێبەستێک رێککەوتوون کە لانیکەم تاوەکو ٢٠٢٧ دەبێت.

هێرشبەرە ئیسپانییەکە لەهەمان پێگەی لیۆنێل مێسی یاری دەکات و ئەمڕۆ رایەگەیەندرا  لیۆ لەگەڵ تەواوبوونی گرێبەستەکەی پاریس جێدەهێڵێت.

مارکۆش کۆتایی دوای ئەنجامدانی ١٩٠ یاری  و بەدەستهێنانی سێ لالیگا و سێ چامپیۆنزلیگ، قەڵای سپی جێدەهێڵێت.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button