ئیسپانیافه‌ره‌نسا

گیلەم بالاگ: چاوەڕێی گەڕانەوەی مێسی مەبن بۆ بارسا

یاریگا-ئەمڕۆ یانەی پاریس سان جێرمان لە زاری راهێنەرەکەیەوە رایگەیاند لیۆنێل مێسی یانەکەیان جێدەهێڵێت و نوێترین پێشهاتەکانیش ئاماژە بەوە دەکەن ئەگەری گەڕانەوەی بۆ بارسا زۆر لاوازە.

گیلەم بالاگ رۆژنامەنووسی ناودار، ئەمڕۆ رایگەیاند بەپێی زانیارییەکانی ئەو بارسا بەهۆی کێشەی یاری خاوێنەوە ناتوانێت مێسی بگوازێتەوە. چونکە ئەو یانەیە هێشتا کێشەی زۆری خەرجیی و کەمی داهاتی هەیە و بۆ هەر چوار دۆلارێک کە وەری دەگرێت دەتوانێت تەنها یەک دۆلار خەرج بکات.

ئەمەش لە کاتێکدایە هیلالی سعوودی یەک ملیار دۆلاریان خستووەتە بەردەم مێسی بۆ دوو ساڵ  و هێشتا رکابەری یەکەمی بەدەستهێنانی ئەفسانە ئەرژەنتینییەکەش.

چاوەڕواندەکرێت داهاتووی مێسی لە ماوەیەکی کەمدا بەفەرمی یەکلاببێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button