ئینگلتەرا

لیڤەرپوول کار لەسەر گواستنەوەی مانو دەکات

یاریگا

یانەی لیڤەرپوولی ئینگڵتەرا لە هەوڵدایە دوای کۆتایی هێنان بە گواستنەوەی ماک ئالیستەر لە ریزەکانی یانەی برایتن، مانو کۆنێ ناوەڕاستکاری یانەی بورووسیا مونشن گلادباخی ئەڵمانی بگوازێتەوە.

فابریزیۆ رۆمانۆ رۆژنامەنوسی ئیتاڵی بڵاویکردەوە، کارگێری رێدز لە نرخەکەی یاریزانە فەرەنسیەکە ئاگادار کراوەتەوە، یانە ئەڵمانیەکە ئامادەیە بەرامبەر 30 بۆ 40 ملیۆن یۆرۆ دەستبەرداری ناوەراستکارەکەی بێت.

رۆمانۆ ئاماژەی بەوەشکردووە لیڤەرپوول لەم کاتەدا سەرقاڵی گواستنەوەی ناوەراستکارەکەی تانگۆیە، پاشان کار لەسەر گواستنەوەی ناوەڕاستکارە فەرەنسیەکەش دەکات.

ئەم هاوینە چەند یاریزانێکی هیلی ناوەڕاستی یانەی لیڤەرپوول بەهۆی کۆتایی هاتنی گرێبەستەکانیان، ریزەکانی یانەکەیان جێهێشت، بۆیە یانەکەی دەیەوێت ئالیستەر لە ریزەکانی برایتن و هەروەها کۆنێ لە ریزەکانی بورووسیا مونشن گلادباخ وەکو شوێنگرەوەی ئەو یاریزانانە بگوازێتەوە.

مانو کۆنی تەمەنی 22 ساڵە و ئەم وەرزە لەگەڵ یانەکەی لە سەرجەم خوڵ و پاڵەوانتیەکان بەشداری 31 یاریکردووە و خاوەنی ئەسیتێک و گۆڵێکە.

بابەتی زیاتر

Back to top button