ئیتاڵیاڤیدیۆ هەواڵگرنگترینیۆرۆپالیگ

ڤیدیۆ: مۆرینیۆ مەدالیاکەی خۆی دەدات بە هاندەرێک

یاریگا –

جۆزێ مۆرینیۆ، ڕاهێنەری یانەی ڕۆمای ئیتاڵی، ئەو میدالیای زیویەی کە دوای دۆڕانی لە یاری کۆتایی یۆرۆپالیگ وەریگرت، دوای کۆتایی هاتنی یارییەکە بە هاندەرێکی ڕۆما بەخشی.

شەوی رابردوو رۆما بە لێدانی یەکلاکەرەوە نازناوی یۆرۆپالیگی لە بەرژەوەندی سێڤییا لەدەست دا، پاش ئەوەی کاتی ئاسایی یارییەکە و کاتی زیادکراویش بە یەکسانبوون بە ئەنجامی گۆڵێک بۆ هەرلایەک کۆتایی هات.

پاش وەرگرتنی مەدالیای زیوی پلەی دووەم، راهێنەرە ئیتاڵییەکە چووە لای هاندەران و مەدالیاکەی بە هاندەرێکی یانەکەی بەخشی، کە ئەم کارەی ناوبراو دڵخۆشییەکی زۆری بەو منداڵە بەخشی.

مۆرینیۆ لە دوای یارییەکە پاساوی بۆ ئەو کارەی هێنایەوە و گوتی: هەمیشە ئەوەم کردووە، میدالیای زیو لای خۆم ناهێڵمەوە و نامەوێت.

هەر پاش یارییەکە راهێنەرە پۆرتوگالییەکە لە گەراجی ئۆتۆمبێلەکانی یاریگادا هێرشی کردە سەر ئەنتنی تایلەری ناوبژیوانی یارییەکە و قسەی نەشیاوی بەرامبەری بەکار هێنا.

جۆزێ ناوبژیوانە ئینگلیزیەکەی بە هۆکاری شکستەکەیان دادەنێت و پێیوایە ئەو ناوبژیانە لە یارییەکەدا زوڵمێکی زۆری لە تیتپەکەی کردووە، بەتایبەت بەهۆی هەژمارنەکردی لێدانێکی سزا بۆ یانەکەی.

هەر پاش یارییەکە مۆرینیۆ لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی بە دڵتەنگییەوە باسی لە یارییەکە و ئەگەری رۆیشتنی خۆیشی لە رۆما کرد:

هاوکات جاری یەکەم نییە مۆرینیۆ مەدالیای خۆی بە هاندەران دەبەخشێت، پێشتر و لە وەرزی 2004/05 پاش بەدەستهێنانی نازناوی پرێمەرلیگ بۆ دووەم جار بەدوای یەک لەگەڵ یانەی چێڵسی، مەدالیا زێڕینەکەی خۆی بە هاندەران بەخشی

بابەتی زیاتر

Back to top button