ئه‌وروپاگرنگترین

بەپەلە: سێڤییا بووە پاڵەوانی یۆرۆپالیگ

یاریگا

یانەی سێڤییای ئیسپانیا بە بردنەوەی لە رۆمای ئیتاڵیا بۆ جاری حەوتەم لە مێژوودا بووە پاڵەوانی یۆرۆپالیگ

هەردوو یانە لە یاریی کۆتایی یۆرۆپالیگ رووبەڕووی یەکتری بونەوە و دوای ئەوەی یارییەکە بە ئەنجامی 1-1 کۆتایی هات، دواجار سێڤییا یارییەکەی بە لێدانە یەکلاکەرەوەکان بردەوە و بۆ جاری حەوتەم بووە پاڵەوان.

یانە ئیسپانیەکە پێشتر شەشجار بەشداری یاریی کۆتایی یۆرۆپالیگی کردووە و هەر شەشجارەکە ناسناوەکەی بردووەتەوە و ئەمجارەیان بۆ جاری حەوتەم بوو بگاتە یاریی کۆتایی و ئەم یارییەشی بردەوە.

سێڤییا تاکە یانەی ئەوروپایە حەوتجار ناسناوی یۆرۆپالیگ بەرز دەکاتەوە، ئەو یانەیە لە یاریی سوپەری ئەوروپا رووبەڕووی براوەی چامپیۆنزلیگ دەبێتەوە.

خۆزێ مۆرینیۆ راهێنەری رۆما پێشتر پێنجار یانەکانی گەیاندووەتە یاریی کۆتایی پاڵەوانتیە ئەوروپیەکان و هەرگیز نەدۆڕا بوو، بەڵام ئەمجارەیان شکستی هێنا و بۆ جاری یەکەم سپێشەل وەن لە یاریی کۆتایی تووشی دۆڕان بوو.

بابەتی زیاتر

Back to top button