ئیتاڵیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

پاڵەوانی پۆرتوگال رکابەری سعودییەکان دەکات بۆ بەدەستهێنانی پاڵەوانی مۆندیال

یاریگا –

یانەی بێنفیکای پۆرتوگالی و پاڵەوانی ئەم وەرزەی پۆرتوگالی، دەیەوێت دی ماریا بگوازێتەوە یانەکەی.

رۆژنامەنوسی ئیتاڵی فابریزیۆ رۆمانۆ بڵاویکردووەتەوە، بێنفیکا هەوڵدەدات هەفتەی داهاتوو گفتوگۆ لەگەڵ ئەنخێل دی ماریا بکات بۆ واژۆکردنی گرێبەستێک بە شێوەی ئازاد لەگەڵیدا.

بەپێی قسەکانی رۆمانۆ، هێشتا گفتوگۆ لە نێوان ئەو دوو لایەنە دەستیپێنەکردووە، بێنفیکاش تاکە بژاردە نییە بۆ ئەستێرە ئەرجەنتینییەکە، سعودییەکانیش هەوڵی گواستنەوەی دەدەن، بەڵام خواستی یاریزانەکە مانەوەیە لە ئەوروپا.

پاڵەوانەکەی مۆندیال لە هاوینی رابردوو لە پاریس سانجێرمانەوە بە گرێبەستێکی ئازاد پەیوەندی بە یوڤێنتوسەوە کرد، بە درێسی یانە ئیتاڵییەکە لە 39 یاری 8 گۆڵی کرد و 7 گۆڵیشی درووستکرد.

هەفتەی داهاتووش گرێبەستەکەی لەگەڵیان بەسەردەچێت و دەبێت بە یاریزانێکی ئازاد، یاریزانە تەمەن 35 ساڵانییەکە بریاریداوە گرێبەستەکەی نوێنەکاتەوە و ریزەکانی یوڤێ جێبهێڵێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button