ئیسپانیا

٧ یانەی لالیگا شەڕی مان و نەمان دەکەن

تەنها دوو هەفتە ماوە خولی ئیسپانی کۆتایی پێبێت و هێشتا و تەنها دوو خاڵ جیاوازی پلەکانی ١٣هەم بۆ ١٨هەمە.

گەرمترین رکابەری ئەمساڵی لالیگا لەسەر شەڕی مانەوەیە لە خولەکە و هەریەک لە ڤالێنسیا، سێلتاڤیگۆ، ئەلمێریا، خیتافی، کادێز، ڤایادۆلید و ئیسپانیۆل تەنها ٢ خاڵ جیاوازییان هەیە.

یانەی ئێڵچی هەرزوو دابەزینی مسۆگەرکرد بەڵام ئەمڕۆ و هەفتەی داهاتوو و هەفتەی داهاتوو ٧ یانە شەڕی مان و نەمان دەکەن.

یانەی ڤالێنسیا لە پلەی ١٣هەمە بەڵام دوو یاری زەحمەتی لەبەردەم دایە. ئەمڕۆ رووبەرووی ئیسپانیۆل دەبێت و یانەی دووهەم بە دۆڕان راستەوخۆ دادەبەزێت لە بەرامبەردا بە بردنەوە کێشەی گەورە بۆ شەمشەمەکوێرەکان دروست دەکات چونکە لە کۆتا هەفتەدا دەبێت رووبەرووی ریاڵ بیتس ببنەوە.

هەرچی ڤایادۆلیدی تیمەکەی رۆناڵدۆی دیاردەیە بە جیاوازی گۆڵ لە پلەی ١٨هەمدایە و لەگەڵ کادێز و خیتافی هەمان ژمارەی خاڵییان هەیە و کۆتا دوو یارییان بەرامبەر دوو یانەی دیکەی ناوچەی دابەزین دایە ئەوانیش ئەلمێریا و خیتافین.

سێلتاڤیگۆ لە پلەی ١٤هەم هەمان ژمارەی خاڵی ڤالێنسیای هەیە بەڵام  و دەبێت ئەمڕۆ لە کادێز ببەنەوە چونکە لە کۆتا هەفتەدا رووبەرووی بارسا دەبنەوە.

تەواوی ریزبەندییەکە تا بەر لە یارییەکانی ئەمڕۆ بەمجۆرەیە

 

بابەتی زیاتر

Back to top button