ئه‌وروپاگرنگترین

مێسی ژمارەیەكی رۆناڵدۆ دەكات بە ناوی خۆیەوە

یاریگا –

لیۆنێل مێسی، ئەفسانەی تۆپی پێی ئەرجەنتینی و یانەی پاریس سان جێرمانی فەڕەنسی ریكۆردێكی كریستیانۆ رۆناڵدۆی پۆرتوگالی و ئەستێرەی یانەی نەسڕی سعودی كرد بە ناوی خۆیەوە.

شەوی رابردوو ستراسبۆرگ لە یاریگای خۆیدا میوانداری پاریس سان جێرمانی كرد و یارییەكەش بە ئەنجامی گۆڵێك بۆ هەردوولا یەكسان بوون، لە میانی یارییەكانی هەفتەی 37ی خولی فەڕەنسا.

تاكە گۆڵەكەی پاریس لە لایەن لیۆنێل مێسی لە خولەكی 59 تۆمار كرا و بە هۆیە یانە فەڕەنسیەكە توانی نازناوەكە یەكلا بكاتەوە.

بە كردنی ئەو گۆڵە مێسی ژمارەی گۆڵەكانی لە پێنج خولە بەهێزەكەی ئەوروپا بۆ 496 گۆڵ بەرز كردەوە وپێش كریستیانۆ رۆناڵدۆ كەوت كە خاوەنی 495 گۆڵە.

ئەفسانە ئەرجەنتینیەكە لە 574 یاریدا توانیویەتی 496 گۆڵ بكات بە درێسی هەردوو یانەی بارسێلۆنا و پاریسەوە، لە كاتێكدا كریستیانۆ لە دوای 626 یاری گەیشت بە گۆڵی ژمارە 495 بە درێسی یانەكانی مانچێستەر یونایتد ، ریال مەدرید و یوڤێنتوسەوە.

دوای تۆمار كردنی گۆڵەكەی راستەوخۆ یانەی پاریس سان جێرمان پیرۆزباییان لە ئەفسانەكەیان كرد بە بۆنەی گەیشتنی بەو ژمارە گۆڵە.

لەم وەرزەی خولی فەڕەنسیدا لیۆ توانیویەتی 16 گۆڵ بكات و 16 گۆڵیش درووست بكات.

بابەتی زیاتر

Back to top button