ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌

دوو یانەی پرێمەرلیگ کۆلۆ موانییان دەوێت

یاریگا –

دوو یانەی گەورەی پرێمەرلیگ چاویان بڕیوەتە تواناکانی ئەستێرەی فەڕەنسی، کۆلۆ موانی.

رۆژنامەنوسی ئەڵمانی کریستیان فاڵک بڵاویکردووەتەوە، هەردوو یانەی چێڵسی و مانچێستەر یونایتدی ئینگلیزی هەوڵدەدەن لەم هاوینە گرێبەست لەگەڵ راندال کۆلۆ موانی فەڕەنسی واژۆ بکەن.

یاریزانە تەمەن 24 ساڵانییەکە لە هاوینی ساڵی 2024 گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەی ئێنتراخت فرانکفۆرت بەسەردەچێت.

ناوبراو دوو مانگ لەمەوبەر لە لێدوانێکیدا بۆ رۆژنامەی لیکیپ لە بارەی جێهێشتنی یانەکەی گوتبووی:

لە ئێستا باس لە گواستنەوەم دەکرێت، بەڵام هەوڵدەدەم سەرنج لەسەر یاریکردن بۆ یانەکەم دابنێم. لە ئاستی خۆم بەردەوام دەبم و بزانین لە هاوینی داهاتوودا چی روودەدات. بۆ چاڵنجی نوێ ئامادەم.

رۆژنامەی بیڵدی ئەڵمانیش ئاشکرایکردووە، شەیتانە سوورەکان ئامادەن لەم هاوینە بڕی 106 ملیۆن پاوەند لەپێناو گواستنەوەی ئەو یاریزانەدا خەرج بکەن.

هێرشبەرەکەی فڕانکفۆرت لەم وەرزە لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان لە 44 یاری 22 گۆڵی بۆ یانەکەی کردووە و 16 گۆڵیشی درووستکردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button