ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

دێکلان رایس یانەی داهاتووی خۆی هەڵبژارد

یاریگا –

ئەستێرەی یانەی وێستهامی ئینگلیزی دێکلان رایس، یانەی داهاتووی خۆی هەڵبژاردووە.

رۆژنامەی میرەر بڵاویکردووەتەوە، دێکلان رایس، یاریزانی هێڵی ناوەڕاستی وێستهام دەیەوێت لەم هاوینە پەیوەندی بە ئارسیناڵی لەندەنی بکات.

بەپێی هەمان سەرچاوە ئەستێرە ئینگلیزەکە زۆر گرنگی بە ئۆفەرەکانی مانچێستەر یونایتد، چێڵسی و بایرن میونشن نادات، ئارەزوو دەکات لە وەرزی داهاتوو درێسی گەنەرز بپۆشێت.

ئارسیناڵیش بژاردەی یەکەمی لەم هاوینەدا هەمان یاریزانە، ماوەیەکی زۆرە یانەکە بە پلانەوە کار بۆ گواستنەوەی ئەو یاریزانە دەکەن، میکێل ئارتێتای راهێنەری یانەکەش هەموو هەوڵێکی خستۆتە گەڕ بۆ رازیکردنی یاریەنەکە بە پڕۆژەی وەرزی نوێی تیپەکەی.

دێکلان رایس لەگەڵ وێستهام

گەنەرز لەم هاوینە دەستبەرداری شاکای سویسری دەبێت بۆ بایر لیڤەرکوزنی ئەڵمانی، تۆماس پارتیش لە ئیتاڵیاوە چاودێری دەکرێت، ئەگەری هەیە لەم هاوینە پرێمەرلیگ بەرەو سێریا ئەی جێبهێڵێت.

بۆیە یانەکە دەیەوێت بەزووی هەوڵی پتەوکردنی هێڵی ناوەڕاستی بدات، ئەستێرەی یانەی بڕایتن مۆیسس کایسێدۆ، یەکێکی دیکەیە لەو یاریزانانەی یانەکە هەوڵی گواستنەوەی دەدات، بەڵام ڕایس بژاردەی یەکەمی ئارتێتایە.

ناوەڕاستکارە تەمەن 24 ساڵانییەکەی هامەرز لە هاوینی ساڵی 2024 گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەکەی کۆتایی دێت، بە ڕوونی ئارەزووی خۆی بۆ جێهیشتنی تیپەکەی ئاشکراکردووە و نیازی نییە گرێبەستەکەی نوێبکاتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button