ئه‌ڵمانیابازاڕی گواستنه‌وه‌

بایرن میونشن دێکلان رایسی کردووەتە ئامانج

یاریگا –

بایرن میونشن ئارەزوو دەکات لەم هاوینە گرێبەست لەگەڵ دێکلان رایس واژۆ بکات.

رۆژنامەنوسی ئەڵمانی کریستیان فاڵک، لە تویتەر بڵاویکردووەتەوە، تۆماس توخێل ئارەزووی گواستنەوەی دێکلان رایس دەکات، بەڵام دەشزانێت هیوای بەدەستهێنانی لاوازە، بەهۆی کێبڕکێی توندی یانە گەورەکانی پرێمەرلیگ لەسەری.

رایسی تەمەن 24 ساڵ لە هاوینی 2024 گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەی وێستهام کۆتایی دێت، تا ئێستا رەزامەند نەبووە بە نوێکردنەوەی، بە ئەگەرێکی زۆر لەم هاوینە یانەکەی جێدەهێڵێت.

یاریزانەکە لە لایەن هەریەکە لە یانە زلهێزەکانی پرێمەرلیگ، ئارسیناڵ، مانچێستەر یونایتد و چێڵسی بە وردی چاودێری دەکرێت و ئارەزوو دەکەن گرێبەستی لەگەڵ واژۆ بکەن.

بەهۆی بوونی خواستێکی زۆری ئەو سێ یانە بەهێزەی ئینگڵتەڕا، چانسی باڤارییەکان بۆ بەدەستهێنانی ناوەڕاستکارەکەی هامەرز لاوازە، بەڵام توخێل بەختی خۆی تاقیدەکاتەوە و خوازیارە تواناکانی ناوبراو بەدەستبهێنێت.

رایس لەم وەرزە لەگەڵ وێستهام 46 یاری کردووە لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان، خاوەنی 4 گۆڵ و 4 ئەسیستیشە.

بابەتی زیاتر

Back to top button