ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

ئاسێنسیۆ نزیکە لە پاریس !

یاریگا- یانەی پاریس سان جێرمان نزیکە لە رازیکردنی مارکۆ ئاسێنسیۆ تاوەکو پەیوەندی بکات بە یانەکەیانەوە.

ئەمڕۆ سەرجەم میدیاکانی ئیسپانیا رایانگەیاند، مارکۆ ئاسێنسیۆ بڕیاریداوە گرێبەستەکەی ریاڵ مەدرید رەتبکاتەوە و  هاوینی داهاتوو بێ بەرامبەر بچێتە یانەیەکی دیکە.

هەرچەندە سەرەتا دەنگۆی ئەستۆن ڤیلا هەبوو، بەڵام ئی ئێس پی ئێن ئاشکرایکرد پاریس سان جێرمان ئێستا نزیکترینە لەو یاریزانە بەهۆی پەیوەندی باشی نێوان لویس کامپۆسی بەڕێوبەری پاریس لەگەڵ خۆرخی مێندێزی بریکاری ئاسێنسیۆ.

بەگووتەی سەرچاوەکان، ئەستێرە ئیسپانییەکە کێشەی موچەی نەبووە تاوەکو لە مەدرید بمێنێتەوە بەڵکو دەیەوێت خولەکی زیاتر یاری بکات و کارلۆ ئەنچلۆتیش ئەو بەڵێنەی پێنەداوە کە بۆ وەرزی داهاتوو زیاتر پشتی پێدەبەستێت.

جگە لە پاریس و ئەستۆن ڤیلا، یانەکانی ئەیسی میلان و یوڤێنتۆسیش ئارەزووی ئەو یاریزانە دەکەن.

بابەتی زیاتر

Back to top button