ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

مێسی هیچ ئۆفەرێكی لە بارسێلۆناوە پێنەگەیشتووە

یاریگا –

راپۆرتێكی رۆژنامەوانی ئیسپانیا وردەكاری كۆبوونەوەی لیۆنێل مێسی ئەفسانەی تۆپی پێی ئەرجەنتینی و یانەی پاریس سان جێرمانی فەڕەنسی ئاشكرا كرد لەگەڵ هاوڕێكانی لە بارسێلۆنا كە لە كاتی نانخوادنی ئێوارەدا ئەنجامدرا.

بەپێی زانیاریەكانی رۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ ئێوارە خوانەكە هەفتەی رابردوو لە پاریسی پایتەختی فەڕەنسا بووە، كە مێسی چاوی بە سێرجیۆ بۆسكێتس و جۆردی ئەلبا و هاوسەرەكانیان كەوتووە.

یاریزانەكانی بارسێلۆنا سوودیان لەو پشووە وەرگرت كە چاڤی هێرناندێزی راهێنەری بارسێلۆنا بە یاریزانەكانی دا لە دوای بردنەوەی نازناوی لالیگا و گەشتی فەڕەنسایان كرد.

رۆژنامەكە ئاماژەی بەوەشكردووە، یاریزانەكان هیچ وێنەیەكی ئەم كۆبوونەوەیان لە سۆشیال میدیا بڵاونەكردەوە.

لە راپۆرتەكەی مۆندۆشدا هاتووە، لەو ئێوارە خوانەدا یاریزانەكان باسیان لە داهاتووی خۆیان كردووە و پرسیاریان دەربارەی گەڕانەوەی بۆ بارسێلۆنا لێكرد و لە وەڵامدا ووتی: تا ئێستا هیچ ئۆفەرێكم لە یانەكەوە پێنەگەیشتووە.

لە كۆتایی راپۆرتەكەشدا هاتووە، ئەوە راستییە و بارسێلۆنا چاوەڕوانی رەزامەندی لالیگا دەكات پێش ئەوەی بە شێوەیەكی فەرمی جوڵە بكەن بۆ دووبارە گەڕانەوەی مێسی، سەرەڕای ئەوە یانەی هیلالی سعودی ئۆفەرێكی خەیاڵیان پێشكەشكردووە بە موچەی ساڵانەی 500 ملیۆن یۆرۆ.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button