ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

گەڕانەوەی مێسی بۆ بارسێلۆنا دەچێتە قۆناخی یەكلاكەرەوە

یاریگا –

تا دێت دەنگۆی دووبارە بەیەك شاد بوونەوەی لیۆنێل مێسی ئەستێرەی تۆپی پێی ئەرجەنتینی یانەی پاریس سان جێرمانی فەڕەنسی و بارسێلۆنا زیاتر دەبێت.

مێسی لە هاوینی ساڵی 2021 پەیوەندی بە پاریس سان جێرمانەوە کرد و ئەو کات گرێبەستێکی بۆ ماوەی دوو وەرز لەگەڵ یانە فەڕەنسەیەكە واژۆ کرد.

گرێبەستەكەی مێسی لەگەڵ پاریس سان جێرمان لە هاوینی ئەمساڵدا بەسەردەچێت و تا ئێستا هیچ بڕیارێكی لەسەر داهاتووی خۆی نەداوە.

بەپێی زانیاریەكانی رۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ ـی ئیسپانی بەرپرسانی بارسێلۆنا ناترسن و لە چەند رۆژی رابردوودا بوێرانە باس لە بابەتی گەڕانەوەی لیۆنێل مێسی بۆ یانەكەیان دەكەن بەتایبەت خوان لاپۆرتا ، ماتیۆ ئەلیمانی و رافا یوستی.

سەرچاوەكە ئاماژەی بەوەشكردووە، یانە كەتەلۆنییەكە بۆ بابەتی گەڕانەوەی مێسی چاوەڕوانی دوو شت دەكەن، یەكەمیان چاوەڕێی مێسی دەكەن كە لەگەڵ پاریس نازناوی خولی فەڕەنسی بەدەستبهێنێت، كە چاوەڕوان دەكرێت رۆژی شەممەی داهاتوو نازناوەكە یەكلا بكەنەوە.

دووەمیان یانە كەتەلۆنییەكە پێشبینی دەكات لەم هەفتەیەدا لالیگا گڵۆپی سەوز بۆ پلانە داراییەكانیان هەڵبكات، لە دوای ئەوە بە جدی كار لەسەر گەڕانەوەی ئەفسانەكەیان دەكەن.

رۆژنامە ئیسپانیەكە ئاماژەی بەوەشكرد، بارسێلۆنا متمانەیان زۆرە كە دەتوانن مێسی بگەڕێننەوە سەرەڕای نەبوونی ئۆفەرێكی باش بەڵام گەشبینن و دەزانن كە لیۆ دەیەوێت وەرزی داهاتوولە كامپ نۆو یاری بكات.

لە كۆتایی راپۆرتەكەشدا هاتووە، تا ئێستا مێسی وەڵامی ئۆفەرە زەبەلاحەكەی یانەی هیلالی سعودی نەداوەتەوە، كە 500 ملیۆنیان خستووەتە بەردەست وەك موچەی ساڵانەی لە ئەگەری پەیوەندیكردنی بە یانەی هیلالەوە.

ئەم چەند هەفتەی داهاتوو یەكلاكەرەوە دەبن بۆ ئاشكرا كردنی داهاتووی لیۆنێل مێسی، بە تایبەت كە پێشتر باوك و بەڕێوەبەری كارەكانی ئەفسانە ئەرجەنتینیەكە رەتیكردەوە لەگەڵ هیچ یانەیەك رێككەوتبن تا كوڕەكەی پەیوەندیان پێوە بكات

بابەتی زیاتر

Back to top button