ئینگلتەرا

فێرمینیۆ: شانازی دەكەم بە هەموو ئەو شتانەی لێرە بەدەستمهێناوە

یاریگا –

رۆبێرتۆ فێرمینیۆ، ئەستێرەی هەڵبژاردەی بەڕازیل و یانەی لیڤەرپوولی ئینگلیزی سوپاسی یانەكەی كرد بۆ ئەو ماوەی لەوێ بەسەریبردووە و ئەو شتانەی لەوێ بەدەستیهێناوە لە ماوەی هەشت سالی یاریكردنی بۆ ئەو یانەیە.

شەوی رابردوو لیڤەرپوول لە یاریگای ئانفێڵدی تایبەت بە خۆی میوانداری ئاستۆن ڤێلای كرد و یارییەكەش بە گۆڵێك بۆ هەردوولا یەكسان بوون ، لە میانی یارییەكانی هەفتەی 37ی خولی نایابی ئینگلیزیدا.

لەو یارییەدا رێدز ماڵئاوایی كرد لە هەریەك لە رۆبێرتۆ فێرمینیۆ ، جەیمس میلنەر ، نابی كەیتا و ئەڵێكس ئۆكسلەید چامبەرلین و دواین یاری خۆیان لە یاریگای ئانفێڵد ئەنجامدا.

لە دوای یارییەكە فێرمینیۆ بۆ كەناڵی فەرمی لیڤەرپوول ووتی: لە سەرەتادا كە هاتمە ئێرە بۆ من قورس بوو كە خۆم كەش وهەوای ئێرە وهەموو شتێكدا بگونجێنم، وەك چۆن ئەوە بۆ هەموو یاریزانێك روودەدات.

بەردەوام بوو ووتی: بەڵام سوپاس بۆ خودا لێرە هەموو شتێكمان بەدەستهێنا، بەیەكەوە هەموو شتێكمان بردەوە، بە بێ هاوڕێكانم لە تیمەكەم و خێزانەكەم نەمامدەتوانی ئەوە بكەین، زۆر شانازی بە مێژووەوە و هەموو ئەو شتانەی لێرە بەدەستمهێناوە دەكەم.

لە كۆتایشدا ووتی: دوایین یاری لێرە لە یاریگای خۆماندا و بەرامبەر هاندەران و خێزانەكەم ساتێكی سۆزداری بوو، دڵخۆشم كە دوایین گۆڵم لێرە تۆماركرد بە درێسی ئەم یانە گەورەیە و لەم یاریگا تایبەتەدا، من زۆر دڵخۆشم.

فێرمینیۆ لەگەڵ رێدز 361 یاری كردووە، 110 گۆڵی كردووە و 79 گۆڵیشی درووست كردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button