قاوەی یاریگاگرنگترین

لە قاوەی بەیانیانی یاریگا.. ریال مەدرید و بارسا لەسەر یاریزانێک شەڕیانە و ماک ئالیستەر خۆی یەکلاییکردەوە

بەدەم قاوە خواردنەوەیەک خوێنەری دوایین هەواڵ و پێشهاتە وەرزشییەکان بە

لیڤەرپوول لەسەر مەرجە کەسییەکان لەگەڵ ئالێکسیس ماک ئالیستەر، یاریزانی برایتن گەیشتووەتە رێککەوتن – فابریزیۆ رۆمانۆ

ریال مەدرید بە جدی بۆ گواستنەوەی جواو کانسێلۆ چووەتە سەر هێڵ – سپۆرت1

رافینیا دەیەوێت لە بارسێلۆنا بمێنێتەوە – فابریزیۆ رۆمانۆ

رۆبێرتۆ دێ زێربی، راهێنەری برایتن بە دەستەی کارگێڕی یانەکەی راگەیاندووە، رێگری لە هەر ئۆفەرێک بکەن کە پێشکەشی کاورۆ میتۆما، ماک ئالیستەر، مۆسێس کایسیدۆ بکەن – فووتبۆڵ ئینسایدەر

براهیما دیاز دەیەوێت گرێبەستێکی هەمیشەیی لەگەڵ میلان واژۆ بکات و کۆتایی بە پەیوەندییەکانی لەگەڵ ریال مەدرید بهێنێت – لا ریپوبلیکا

ئارسیناڵ، لیڤەرپوول. بارسێلۆنا گرنگیان بە جۆشوا کیمیچ، یاریزانی هێڵی ناوەڕاستی بایرن میونشن داوە – مارکا

مانچێستەر سیتی ئۆفەرێکی نوێ پێشکەش بە ئیلکای گوندۆگان دەکات، ئەمەش بە هۆی زیادبوونی گرنگییەکانی بارسێلۆنا – فابریزیۆ رۆمانۆ

دەیڤد مۆیس، راهێنەری وێستهام لە کۆتایی ئەم وەرزەدا پۆستی راهێنەرایەتی هامەرز جێدەهێڵێت – فووتبۆڵ ئینسایدەر

جواو کانسێلۆ لە لایەن بارسێلۆناوە چاودێری کراوە، پێناچێت بایرن میونشن ماوەی خواستنەکەی درێژبکاتەوە – موندۆ دیپۆرتیڤۆ

مانچێستەر سیتی ئامادەیە لە پێناو بەدەستهێنانی خزمەتەکانی جۆشوا کیمیچ، دەستبەرداری جواو کانسێلۆ ببێت – میرەر

چێڵسی دەیەوێت گرێبەست لەگەڵ دەیڤد رایا، گۆڵپارێزی برێنتفۆرد واژۆ بکات، نرخەکەی دەگاتە 40 ملیۆن پاوەند – گیڤ می سپۆرت

وێستهام ئامادەیە رێگە بە چوونەدەرەوەی جیانلوکا سکاماکا، هێرشبەری ئیتاڵی بدات، یانەکانی ساسۆولۆ و ئەیسی میلان لەسەر هێڵن – گازێتا دێلۆ سپۆرت

بابەتی زیاتر

Back to top button