فه‌ره‌نساگرنگترین

مارکینیۆس گرێبەستەکەی لەگەڵ پاریس سانجێرمان نوێکردەوە

یاریگا

مارکینیۆس بەرگریکاری بەڕازیلی یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسا گرێبەستەکەی بۆ ماوەی چوار وەرزی دیکە لەگەڵ یانەکەی نوێکردەوە.

ماڵپەڕی فەرمی یانە پاریس سانجێرمانی فەرەنسا بڵاویکردەوە، گرێبەستی مارکینۆسی بەرگریکاری بەڕازیلی تەمەن 29 ساڵی یانەکەی بۆ ماوەی چوار وەرزی دیکە واتە تاوەکو هاوینی ساڵی 2028 نوێکرایەوە.

گرێبەستەکەی پێشووی مارکینۆس تا ساڵی 2024 کارا بوو، ئەم بەرگریکارە بەڕازیلییە بڕیاریدا گرێبەستەکەی بۆ  چوار وەرزی تر درێژ بکاتەوە و بەردەوام بێت لە یاریکردن لەگەڵ پاریسییەکان.

ئەستێرەی بەرگری پاریس سانجێرمان لە هاوینی 2013 لە تەمەنی 19 ساڵیدا لە یانەی ڕۆماوە پەیوەندی بەم یانەیە کرد بەرامبەر 31 ملیۆن یۆرۆ و بەنیازە لە پاریس کۆتایی بە کاروانەکەی بێنێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button