ئینگلتەراگرنگترین

پاڵێوراوانی خەڵاتی باشترین یاریزانی ئەم وەرزەی پرێمەرلیگ

یاریگا –

یەكێتی تۆپی پێی ئینگلتەرا پاڵێوراوانی خەڵاتی باشترین یاریزان بۆ وەرزی 2022/23 راگەیاند.

پاڵێوراوەكان بریتین لە ( كیڤن دی برۆین  ، ئێرلینگ هالاند ، هاری كەین ، مارتن ئۆدیگارد ، ماركۆس راشفۆرد ، بوكایۆ ساكا ، كیران تریپەر ).

حەوت یاریزان كێبڕكێ دەكەن بۆ بەدەستهێنانی خەڵاتەكە، هاندەران دەتوانن بەشدار بن لە هەڵبژاردنی باشترین یاریزانی ئەم وەرزەی پرێمەرلیگ ، دەنگدان لەمڕۆوە دەست پێدەكات و لە بەرواری 22 مانگ كۆتایی دێت، پاشان دەنگەكان لەگەڵ دەنگی شارەزایانی تۆپی پێ كۆدەكرێتەوە و لە بەرواری 30 ئەم مانگە براوە دیاری دەكرێت.

پاڵێوراوانی خەڵاتی باشترین یاریزانی ئەم وەرزەی پرێمەرلیگ.

– كیڤن دی برۆین ( مانچێستەر سیتی ): 30 یاری كردووە، 7 گۆڵی كردووە و 16 گۆڵی درووست كردووە.

– ئێرلینگ هالاند ( مانچێستەر سیتی ): 33 یاری كردووە، 36 گۆڵی كردووە و 7 گۆڵیشی درووست كردووە.

– هاری كەین ( تۆتنهام ): 36 یاری كردووە، 27 گۆڵی كردووە و 3 گۆڵیشی درووست كردووە.

– مارتن ئۆدیگارد ( ئارسیناڵ ): 35 یاری كردووە ، 15 گۆڵی كردووە و 7 گۆڵیشی درووست كردووە.

– ماركۆس راشفۆرد ( مانچێستەر یونایتد ): 33 یاری كردووە ، 16 گۆڵی كردووە و 5 گۆڵیشی درووست كردووە.

– بوكایۆ ساكا ( ئارسیناڵ ): 36 یاری كردووە ، 13گۆڵی كردووە و 11 گۆڵیشی درووست كردووە.

– تریپەر ( نیوكاسڵ ): 35 یاری كردووە ، 1 گۆڵی كردووە و 6 گۆڵیشی درووست كردووە و 13 كلین شیتیان هەیە.

دەنگدانەكە بۆ هەمووانە و دەتوانن لەم لینكەوە دەنگ بدەن بە باشترین یاریزان بۆ وەرزی 2022/23ی پرێمەرلیگ.

بابەتی زیاتر

Back to top button