ئیتاڵیاچامپیۆنزلیگگرنگترین

ئینزاگی: تەنها 90 خولەکمان ماوە بۆ گەیشتن بە خەونەکەمان

یاریگا

سیمۆنێ ئینزاگی، راهێنەری یانەی ئینتەر میلانی ئیتاڵیا بەشداری کۆنگرەی رۆژنامەوانی یاریی گەڕانەوەی قۆناغی پێشکۆتایی چامپیۆنزلیگ بەرامبەر ئەیسی میلان کرد و گووتی

لە تیروپشکی هاوینەدا بەدبەخت بووین و کەمێک نائومێدی هەبوو، بەڵام تەنها بە یاریزان و یاریدەدەرەکانم گووت ڕەنگە بارسێلۆنا و بایرن میونشن دڵخۆش نەبن کە ئێمە لە گروپەکەیانداین. ئێمە تا ئەم ئاستە گەیشتوین و دەزانین یارییەکی گرنگمان هەیە. وەک پێش یارییەکەی بێنفیکاش گووتم دەبێت هەموومان پێکەوە بین

ئینزاگی لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا ئاماژەی بەوە کرد ئەوان هەنگاوێکی زۆر کەمیان ماوە بۆ گەیشتن بە خەونەکەیان و لەمبارەوە دەڵێت

تەنها 90 خولەک ماوە بۆ بەدیهێنانی خەونەکەمان لە یاریی کۆتایی چامپیۆنزلیگە و من بەختم باشە ڕاهێنەری ئەو جۆرە یاریزانانە بم. بەهۆی ئەوانەوە گەیشتینە یاری کۆتایی جامی ئیتاڵیاش. لە پشووی مۆندیالدا زۆر باش بووین هەرچەندە یاریزانە نێودەوڵەتییەکانمان نەبوو. بەم ساڵنامە توند و تۆڵە، ڕەنگە بەختی ئێمە بووبێت کە کاتمان نەبوو بیر لە هیچ شتێکی تر بکەینەوە، چونکە پێنج هەفتە لە یەکێک لە ئامانجە سەرەکییەکانمان (کۆتا) دوور بووین. ئێستا دەبێت دوا هەنگاو بنێین بۆ گەیشتن بەو شتە، بەڵام تەنها سەرنجمان لەسەر یارییەکەی سبەینێیە

ئینتەر میلان شەوی داهاتوو لە کاتێکدا لە یاریی گەڕانەوە میوانداری ئەیسی میلان دەکات، یاریی چوون وەکو میواندار توانی یارییەکە بە ئەنجامی 2-0 لە خاوەن یاریگا بباتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button