ئیسپانیا

سەرۆکی یانەی ئیسپانیۆل داوای لێبوردن دەکات

یاریگا –

ماو یێر سەرۆکی یانەی ئیسپانیۆل دڵتەنگی خۆی دەربڕی سەبارەت بەو رووداوانەی دوای کۆتایی هاتنی یاری تیپەکەی بەرامبەر بە بارسێلۆنا ڕوویاندا.

شەوی ڕابردوو یانەی ئیسپانیۆل میوانداری یانەی بارسێلۆنای کرد و بە ئەنجامی 4-2 شکستی هێنا، ئەمەش بووە هۆکاری راگرتنی ئاهەنگی پاڵەوانی بارسێلۆنا.

ئەم شکستە وەک کردنی خوێییەک بوو بەسەر برینی هاندەرانی ئیسپانیۆل، کە هیچ دڵخۆش نین بەم دۆخە و نیگەرانن لە بارودۆخی ئەم وەرزەی تیپەکەیان، کە نزیکن لە دابەزینیان بۆ خولی پلە دوو.

ئەم دۆخە ناهەموارەی یانەکە وایکرد لەگەڵ فیکەی کۆتایی یارییەکە هاندەرانی یانەکە بڕژێنە ناو یاریگا و ئاهەنگگێڕان لە بارسێلۆنای پاڵەوان تێکبدەن.

ماو یێر سەبارەت بەم رووداوە گوتی: دەمانەوێت داوای لێبوردن لە جیهانی تۆپی پێ بکەین. ئەمە وێنەی یانە ئیسپانیۆل نییە و لە راستیدا دوورە لە وێنەی یانەکەمان، کاری کەمینەیەکە و نابێت ئەم جۆرە ڕووداوانە وێناکردنی یانەکەمان نیشان بدات، هەموو هەوڵێک دەدەین بۆ ئەوەی ڕووداوی لەم شێوەیە دووبارە نەبنەوە.

سەبارەت بە بەکارهێنانی هێزە ئەمنییەکان بۆ ڕێگریکردن لەم ڕووداوە، کە دواجار هیچ کاریگەرییەکی نەبوو، ئاماژەی بەوەشکرد: ئێمە هەمیشە هەموو هێزە ئەمنییەکان لەم یاریگایە بەکاردەهێنین. ئێمە تەنانەت لەم بوارەشدا زۆر توند و تیژین بۆ خۆپارێزی. پێداچوونەوە بە هەموو ئەو خاڵە لاوازانەدا دەکەین کە ڕەنگە هەبن”.

بابەتی زیاتر

Back to top button