ئینگلتەرا

ئارنۆڵد خەڵاتی باشترین یاریزانی یانەکەی بەدەستهێنا

یاریگا

ئالێکساندەر ئارنۆڵد، بەرگریکاری. بالی راستی یانەی لیڤەرپوول وەکو باشترین یاریزانی مانگی رابردووی یانەکەی خەڵاتکرا.

ماڵپەری فەرمی یانەی لیڤەرپوول ناوی براوەی خەڵاتی باشترین یاریزانی رابردووی بڵاوکردەوە و بەرگریکاری بالی راستی یانەکە کە چەندین یاریش لە هێلی ناوەڕاست یاریکرد وەکو باشترین یاریزان خەڵاتەکەی بردەوە.

ئەمە یەکەمجارە لەم وەرزەدا ترێنت ئەلێکساندەر ئارنۆڵد وەک باشترین یاریزانی مانگی لیڤەرپوول دەستنیشان بکرێت.

ئەم یاریزانە لە مانگی نیسانی ڕابردوودا لە کۆی حەوت یاری لیڤەرپوول لە شەش یاریدا بەشداریکرد و توانی لە پێنج یاری لەسەریەک ئەسیست بکات. لە شەش یاریدا شەاس ئەسیستی کرد.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button