ئیسپانیاچامپیۆنزلیگ

مۆدریچ هێشتا پێکانی هەیە !

لوکا مۆدریچ بە تەواوی لە پێکانەکەی چاک نەبووەتە بەڵام ئەمشەو بەرامبەر مان سیتی یاری دەکات.

بەگوێرەی میدیای رێلیڤۆ، راوێژ بە پزیشکانی پسپۆڕکراوە و هەمووان کۆکن لەسەر ئەوەی یاریکردنی مۆدریچ لە یارییەکی توند و خێرای بەرامبەر مان سیتی مەترسییەکی گەورە لەسەر تازەبوونەوەی پێکانەکەی دروست دەکات. ئەگەر ئەوەش رووبدات چەند مانگێک لە یاریگاکان دووردەکەوێتەوە بەڵام لوکا ئامادەیە سەرکێشی پێوەبکات.

دوێنێش کارلۆ ئەنچلۆتی راهێنەر بە راشکاوانە وتی هێڵی ناوەڕاستی یانەکەی بریتی دەبێت لە لوکا مۆدریچ و دوو یاریزانی دیکە بەرامبەر مان سیتی.

ئەمشەو لە یارییەکی ئاگرین و مێژووییدا جارێکیتر ریاڵ مەدرید و مانچێستەر سیتی بۆ گەیشتن بە یاری کۆتایی خولی پاڵەوانەکان رووبەرووی یەکدەبنەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button