ئیسپانیاگرنگترین

تیباس هەواڵە خۆشەكەی بە بارسێلۆنا راگەیاند

یاریگا

راپۆرتە رۆژنامەوانیەكانی ئیسپانیا ئاشكرایانكرد خافێر تیباس سەرۆكی كۆمەڵەی خولی ئیسپانیا گڵۆپی سەوزی هەڵكردووە بۆ گەڕانەوەی لیۆنێل مێسی ئەفسانەی تۆپی پێی ئەرجەنتینی بۆ یانەی بارسێلۆنا.

گرێبەستەكەی مێسی لەگەڵ پاریس سان جێرمان لە هاوینی ئەمساڵدا بەسەردەچێت و تا ئێستا بڕیاری لەسەر داهاتووی خۆی نەداوە.

بەپێی زانیاریەكانی TV3 خافێر تیباس گڵۆپی سەوزی هەڵكردووە بۆ گەڕاندنەوەی مێسی بۆ بارسێلۆنا و بە پلانە نوێیەكانی بارسێلۆنا رازی بووە.

هەمان سەرچاوە ئەوەشی ئاشكرا كردووە، دوای رازیكردنی سەرۆكی كۆمەڵەی خولی ئیسپانیا ئێستا پلانی بارسێلۆنا ئەوەیە یاریزان بفرۆشێت بە بری 100 ملیۆن یۆرۆ تا خۆی لە یاساكانی یاری خاوێن بپارێزێت.

لە راپۆرتەكەشدا ئەوە هاتووە، یانە كەتەلۆنییەكە ئامادەیە 100 ملیۆن یۆرۆی دەستبكەوێت لە رێگەی فرۆشتنی یاریزانەكانیەوە بە بێ ئەوەی ئەو یاریزانانە بفرۆشێت كە لەلایەن چاڤیەوە دیاریكراون كە دەستلێدان لێیان قەدەغەیە.

رژنامەنووس چاڤی تۆرێس لە TV3 رایگەیاند، مێسی نایەوێت لە سعودیە كۆتایی بە كاروانی وەرزشی خۆی بهێنێت، دەیەوێت لە یانەیەكی بەهێزی ئەوروپا یاری بكات، ماوەی مانگێكە بارسێلۆنا داوا دەكات ئارامبگرێت و پەلە نەكات.

لە راپۆرتەكەدا ئەوەشهاتووە، كۆی موچەی لیۆ لە بارسێلۆنا 25 ملیۆن یۆرۆ دەبێت كە بەشێوەی بەش بەش پێی دەدرێت، مێسی دەیەوێت بگەڕێتەوە بارسێلۆنا.

تیباس گەڕانەوەی مێسی بە باشی دەبینێت، ئەو دەیەوێت باشترین یاریزانی جیهان جارێكی تر لە لیگا یاری بكاتەوە، یانەكەش پێی وایە كە هەموو شتێك بەپێی پلانەكانی دەڕوات.

لەم وەرزەی خولی فەڕەنسیدا مێسی بەشداری لە 28 یاریدا كردووە و توانیویەتی بەشداری 30 گۆڵ بكات ( 15 گۆڵ و 15 ئەسیست ).

 

بابەتی زیاتر

Back to top button