فه‌ره‌نساگرنگترین

هێنری رەخنە لە مێسی دەگرێت

یاریگا –

تێری هێنری، ئەستێرەی پێشووی هەڵبژاردەی فەڕەنسا و یانەكانی مۆناكۆ، ئارسیناڵ و بارسێلۆنا رەخنەی توند لە هەڵسوكەوتی لیۆنێل مێسی ئەفسانەی هەڵبژاردەی ئەرجەنتین و یانەی پاریس سان جێرمانی فەڕەنسی دەگرێت.

هەفتەی رابردوو هەفتەیەكی ئاڵۆز بوو بۆ پاریس سان جێرمان دوای ئەوەی بەرامبەر لۆریان بە سێ گۆڵ بەرامبەر گۆڵێك شكستیهێنا و پاشان لە رۆژی دواتر لیۆنێل مێسی بەشداری مەشق و راهێنانەكانی نەكرد و سەردانی سعودیەی كرد.

دواتر یانە فەڕەنسیەكە سزای لیۆنێل مێسی دا بە دوورخستنەوەی لە یاریكردن و راهێنانەكان و بڕینی موچەكەی بۆ ماوەی دوو هەفتە.

بەڵام هەر زوو مێسی لە هەژماری تایبەتی خۆی لە ئینستاگرام داوای لێ بووردنی لە یانەكەی كرد بۆ ئەو رووداوانەی روویدا و دووپاتیكردەوە كە ئامادەیە بۆ هەر شتێك كە یانەكەی بیكات بەرامبەری.

https://www.facebook.com/photo.php?fbid=821351936017802&set=a.479219743564358&type=3&mibextid=cr9u03

تێری هێنری رەخنەی لەو رەفتارەی مێسی گرت و ووتی: هیچ كەسێك ناتوانێت ئامادەی راهێنانەكان نەبێت، ئەو رەفتارە ئەڵقەكانی زنجیرەی دالاس ـم بیر دەخاتەوە، بەڵام هەمیشە هەمان كێشە لە پاریس روودەدات و ئەمجارەیان لەلایەن مێسیەوە بوو.

سەبارەت بەسزاكەی پاریس بۆ مێسی ئەفسانەكەی پێشووی ئارسیناڵ ووتی: رەنگە لەبەر ئەوەی كە دەزانن نامێنێتەوە سزای بدەن یان ئەو شوێنەی كە بۆی رۆیشتووە كاریگەری لەسەر ناوبانگیان هەبووە.

لە كۆتایی قسەكانیدا هێنری ووتی: لە ئێستا شتانێكی خراپتر لەوە لە پاریس روودەدەن، بەڵام ئایا ئەمەی مێسی كردی راست بوو؟ بێگومان نەخێر، نابێت هیچ مەشقێك لەدەست بدەیت.

تێری هێنری و لیۆنێل مێسی بۆ ماوەی سێ ساڵ پێكەوە لە بارسێلۆنا یاریان كردووە.

تێری هێنری و لیۆنێل مێسی بە درێسی بارسێلۆناوە

پاریس بە كۆكردنەوەی 78 خاڵ لە پێشەنگی ریزبەندی خولی فەڕەنسی دێت پێش چوار هەفتە لە كۆتاییهاتنی خولەكە و بە جیاوازی شەش خاڵ لە پێش لانسی دووەمەوەیە.

بابەتی زیاتر

Back to top button